بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئەندەنوسیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 زووم..

لە دوورگەی جاڤای ئەندەنوسی دوو شەمەندەفەر لەسەر هێڵێکی سەرەکیی دوورگەکە بە یەکیاندا کێشا و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 28 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕوداوەکە کاتژمێر شەشی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ڕوویدا، رووداوەکە بووەهۆی داخستنی ڕێگاکە و پەکخستنی هاتووچۆی چەند شەمەندەفەرێکی دیکە کە بڕیار بووە هەمان ڕێگا بەکاربهێنن.

بەرسانی ناوخۆیی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوتووە کە نزیکەی 500 کەس لە هەردوو شەمەندەفەرەکەدا بوون، لە تەنیشتی کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی چاندنی مەرەزەوە بەریەک کەوتوون، بەڵام هەموو سەرنشینەکانی هێنراونەتە دەرەوە و رزگارکراون.

یەکێک لە شەمەندەفەرەکان لە شاری ڕانساکیکەوە دەرچووە و ئەوی دیکەش بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە روو بە ڕۆژئاوا رۆشتووە بۆ ئەوەی بگاتە شاری سورابایا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button