تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارە لە نەخۆشێک روونکردنەوە دەدات

زووم:

تەندروستیی سلێمانی، لەبارەی “دەنگۆی وەرگرتنی پارە” لە منداڵێکی نەخۆش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو نەخۆشە شوێنی لێگرتوون و بە هیچ جۆریک پارەی لێوەرنەگیراوە.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەو منداڵە نەخۆشە پێنج مانگ لە نەخۆشخانەی منداڵان ماوەتەوە و داوا لە کەسوکارەکەی کراوە بیبەنەوە بۆ ماڵەوە، چونکە نەخۆشەکە بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێل دڕکەپەتکی دووچاری پچڕان بووە.

گوتیشی، بەهیچ جۆرێک پارە نە لەو نەخۆشە و نە لە هیچ نەخۆشێکی دیکە وەرنەگیراوە، بەڵکو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دەنگۆی پەیجەکانە و دوورە لە راستییەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button