ناوەندێکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەرشیفى بابەتەکانى یەشار کەمال کرایەوە

زووم..

ناوەندێکی ئەلیکترۆنی بۆ  بڵاوکردنەوەى ئەرشیف و بابەتە رۆژنامەوانییەکانى رۆماننووسى گەورەى کورد یەشار کەمال کرایەوە.

لەئێستادا پێگەی ناوەندەکە چالاکە و جگە لە بابەتە رۆژنامەوانییەکانى نووسەر، وێنەى ئەرشیف و بەشێک لە کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکانى لەخۆدەگرێت.

یەشار کەمال چیرۆکنوس و رۆماننوسى بەناوبانگى کوردە و لەسەرئاستى جیهان ناسراوە، رۆمانەکانى بە چەندین زمانى بیانى وەرگێڕدراون خاوەنى چەندین خەڵاتە لەسەرئاستى جیهان.

یەشار کەمال تاکە نووسەرى کوردە بۆ خەڵاتى ئەدەبیاتى نۆبڵ کاندید کراوە. نووسەر خاوەنى 24 کتێبی رۆمان و دوو کتێبى چیرۆکە و لەنێوان ساڵانى 1951 بۆ 1963 لە رۆژنامەى جمهورییەت لەبوارى ئەدەب کارى کردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button