ڤیدیۆ؛ سزادراوێک لەکاتی خوێندنەوەی سزاکەیدا پەلاماری دادوەری دا

لە لاس فیگاسی ئەمریکا سزادراوێک لە کاتی خوێندنەوەی سزاکەی لە دادگە هێرشی کردەسەر دادوەرەکە و برینداریکرد.

رووداوەکە لەناو دادگەی کلاک کاونتنی لاس فیگاسی ئەمریکا روویدا، کاتێک دادوەر ماری کەی هۆڵتوس سزای دیۆبرا ڕێدنی تەمەن 30 ساڵی دەخوێندەوە، دیۆبرا خۆی بەسەر مێزی دادوەرەکەدا هەڵدا و هێرشی کردەسەری، هەرچەندە دەستی بە دادوەر گەیشت، بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانییەوە دوورخرایەوە.

دادوەرەکە بە برینێکی سووک رزگاری بوو، بەڵام یەکێک لە پاسەوانەکانیشی گەیەنرا نەخۆشخانە.

دیۆبرا بە تاوانی توندوتیژیی خێزانی سزادرا، پێشتریش لەسەر هەمان تاوان سزا درابوو، ئەمجارە پارێزەری دیۆبرا داوایکردووە کە جێبەجێکردنی سزاکەی دوابخرێت، بەڵام دادوەر رەتیکردووەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button