ئەمریکا 100 سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە کە دوای هێرشەکەی حەماس ناردبووی

زووم..

سوپای ئەمریکا 100 سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە کە دوای هێرشەکەی حەماس لە ناوچەکە جێگیرکرابوون.

رۆب لۆدیک، گوتەبێژ بەناوی سوپای ئەمریکاوە بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێنی گوتووە، دوای هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، ئەمریکا 1100 سەربازی بۆ ئەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە کە لەژێر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کاریان کردووە، لەئێستا 100 لە سەربازەکان گەڕێنراونەتەوە بۆ بنکەکانیان لە ئەمریکا.

بەڵام گوتەبێژەکەی سوپای ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەبارەى هۆکاری کشاندنەوەی ئەو سەربازانە کە سەرجەمیان کارپێکەری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ساد بوون.

دووشەممەی رابردووش هێزی دەریایی ئەمریکا کشاندنەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگریی جێراڵد ئاڕ فۆردی لە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی راگەیاند کە لە سەروبەندی هێرشی حەماس و بۆ بەرپەچدانەوەی هەرێمی نێردرابوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button