کۆمسیۆن: ناتوانین لە 25ی شوبات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەین

زووم:
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە زوومی گوت، ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن و سەرۆکایەتی هەرێمیشیان ئاگادارکردووەتەوە.

عومەر ئەحمەد لە لێدوانێکی وتیشی: “دوێنێ بە نوسراوێک سەرۆکایەتی هەرێممان ئاگادارکردووەتەوە، کە بە هۆکاری یاسایی و دارایی و هونەری ناتوانین هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدەین”.

پێشتر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان 25ی شوباتی داهاتووی دیاریکردبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکە تۆمارکراوەو تائێستا دادگاکە ئەو سکاڵایانەی یەکلانەکردووەتەوە.

هاوکات جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن تایبەت بە زوومی گوت، “لە نوسراوەکەدا داوامان لە سەرۆکایەتی هەرێم کردووە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن رۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دیاری بکەن”.

وتەبێژی کۆمسیۆن: 453 سکاڵا تۆمارکراون

هەواڵی زیاتر

Back to top button