وەزیری نەوتی عێراق: کار دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

زووم:

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کار دەکەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

وەزیری نەوت لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، کار دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبکەنەوە.

گوتیشی، کار لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن، هیواشی خواست لە ساڵی تازەدا زیادکردنی داهاتی نەوت هاوشێوەی ساڵی 2023دا بەردەوام بێت.

نزیکەی دە مانگ تێدەپەڕێت بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەرچەندە هەولێر و بەغداد چەندینجار بۆ دەستپیکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان تائێستا ئەنجامیان نەبووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button