بەڕێوەبەرایەتیی مینی سلێمانی تەنها 10 ئۆتۆمبێلی هەیە

زووم
بەڕێوەبەرایەتیی مینی سلێمانی تەنها 10 ئۆتۆمبێلی بۆ راییکردنی کارەکان و هەڵگرتنەوەی مین هەیە، لەکاتێکدا پێویستیان بە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل هەبە.

موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی بە زوومی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها 10 ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی هەیە، ساڵی رابردووش رێکخراوێک هەشت ئۆتۆمبێلی بۆ گرتوون بە کرێ بۆ راییکردنی کارەکان، بەڵام گرێبەستەکە کۆتایی هاتووە و ئێستا تەنها هەشت ئۆتۆمبێلەکە ماونەتەوە و ئەوەش گرفتیان بۆ دروست دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی مینی سلێمانی 268 کارمەندی لە تیمەکانی دەستی و میکانیکی و رووپێویی زەوی هەیە، بەڕێوەبەرە گشتییەکە دەڵێت، ئەو کارمەندانی پێویستیی زۆریان بە ئۆتۆمبێل هەیە بۆ چوونە سەر زەوییە مینڕێژکراوەکان.

سەرەڕای کەمیی ئۆتۆمبێل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە بە دەیان مین و تەقەمەنی هەڵدەگرنەوە و لەناویان دەبەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button