کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئەمڕۆ ئەنجامی تانەکان یەکلادەبنەوە

زووم:

کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامى ئەو تانانە یەکلادەبنەوە کە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمارکرابوون.

عەلی فەیسەڵ، ئەمیندارى گشتیی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى رایگەیاند، 329 تانە لەبارەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکرابوون، لەو ژمارەیەش  294 تانەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەریی هەڵبژاردن کراون و ئەمڕۆ سەرجەم تانەکان دەگەن بە ئەنجام.

گوتیشى، تیمەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێرى داهاتوو بە وردى کار لەسەر تانەکان دەکەن.

رۆژی 18ـى مانگى رابردوو پاش 10 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button