هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری ئێراندایە تاوەکو رێگری بکات ناوچەکە نەبێتە مۆڵگەى هێزەکانى ئەمریکا

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

سەباح

  • پسپۆڕان داوا دەکەن هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ هەمەجۆرکردنى داهات و ئەوەش دەبێتە گەورەترین ئاڵنگاری کە رووبەڕووى حکومەتى عێراق ببێتەوە
  • ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق پێنج ملیار دینار بۆ چارەسەرى رۆژنامەنووسان تەرخاندەکات
  • سەرۆکوەزیران و سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەری، یەکەمین ئاشکراکاری سامانەکانیان بوون لە 2024 دا

 

 

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل ئاگربارانی غەزە بۆ بەیروت دەگوازێتەوە
  • پاسداران و حەشدى شەعبى لە کەنداوی عەرەبی نمایش دەکەن
  • روسیا بە مووشەکى سەروو خێرایی دەنگ ئۆکراینی بۆردوومانکرد، فڕۆکە پۆڵەندی و ئەمریکییەکانیش چاودێریی ئاسمان دەکەن
  • حیزبوڵا داوا لە گوندنشینەکانى سەر سنووری باشووری لوبنان دەکات شوێنەکانیان جیبهێڵن

 

 

ئەلعەرەب

  • هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری ئێراندایە تاوەکو رێگری بکات ناوچەکە نەبێتە مۆڵگەى هێزەکانى ئەمریکا
  • عێراق هەوڵەکانى چڕدەکاتەوە بۆ ئەوەى سنوورێک دابنێت کە خاوەن بڕوانامە ساختەکان نەچنە نێو فەرمانگە حکومییەکانەوە
  • لە غەزەوە بۆ ئۆکراین.. ململانێ جیۆسیاسییەکان هەڕەشە لە ئابووری جیهان دەکەن

 

 

 عەرەبی ئەلجەدید

  • 15 کۆمەڵکوژی لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە غەزە ئەنجامدراوە و 207 کوژراو و 338 برینداری لێکەوتووەتەوە
  • نیوەى ئیسرائیلییەکان دەخوازن جەنگ دژی حیزبوڵای لوبنانى بەرپا بکرێت
  • بومەلەرزەکەى ژاپۆن بەهۆی بوونى باڵەخانەى ئامادەوە (تەکنیکى نوێی بیناسازییەوە) کەمترین قوربانى لێکەوتەوە

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

گاردیەن

  • ئیسرائیل سەرکردەیەکی باڵای حەماسی لە هێرشێکدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوشت و بەهۆیەوە مەترسی شەڕەکە زیاتربووە
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک، نیوەی هەرزەکارانی بەریتانیا ئالودەی بەکارهێنانی سۆشیالمیدیا بوون و کۆمپانیا گەورەکانیش بە بەرپرسیار دادەنرێن
  • دۆناڵد ترەمپ تانە لە بڕیاری دادگەی ویلایەتی مەین دەدات بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ویلایەتەکە دووریخستبووەوە

 

 

واشنتن پۆست

  • سەرۆکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا بەهۆی ئەو رەخنە زۆرانەى کە لێی دەگیرا سەبارەت بە ساختەکاریی نووسین و دژایەتی جووەکان لە زانکۆکەدا، دەستیلەکارکێشایەوە
  • هاوسۆزی بۆ دۆناڵد ترەمپ و هێرشکارانى سەر کاپیتۆڵ هۆڵ لە ئەمریکا پاش سێ ساڵ لە رووداوەکان رووی لە زیادبوون کردووە
  • رووسیا دەرزەنێک مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کرد و هێرشەکانی لە پشووەکانی سەری ساڵدا درێژکردەوە

 

 

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئیسرائیل دەستبەسەرداگرتنی دووەم گرنگترین ناوەندیی هەواڵگریی حەماسی لە باکورری غەزە کۆتایی پێهێنا
  • بەگوێرەی راپرسییەک، تەنها 15%ـى دانیشتووانی ئیسرائیل دەیانەوێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، دوای شەڕ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە
  • ئیسرائیل بەنیازە لە بەردەم دادگەی دادی نێودەوڵەتی ئامادەبێت و تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لە غەزە رەتبکاتەوە

 

 

عەرەب نیوز

  • ساڵح عاروری، سەرکردەی باڵای حەماس، دوای ماوەیەک لەژێر پارێزگاریی حزبوڵڵادا، لە هێرشێکی ئیسرائیل لە بەیروت لەپاڵ پێنج کەسی دیکەدا کوژرا
  • دوێنێ سێشەممە ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردوو لە غەزە و ژمارەی کوژراوان 22,000 کەسی تێپەڕاند
  • لە سعودیە هۆشداریی لەبارەی باران، با و لافاو دەدرێت و بەرگریی شارستانی داوا لە خەڵک دەکات پابەندی رێنماییەکان بن

 

 

 

 

رۆژنامە فارسییەکان

 

ئێعتماد

  • تورکیا نێوبژیوانی لەنێوان حەماس و بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستینى دەکات
  • ریفۆرمخوازان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرلەنوێ کاندیدبوونەوەی کاندیدەکان دەکەن
  • گوتەبێژی بەرەی ریفۆرمخوازان لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆککۆماردا: رێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی خەڵک و پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنە

 

 

ئەبرار

  • بەگوێرەی ئامارەکان، ئێران لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی تاوان تێیدا لە بەرزبوونەوەدایە، رۆژ نییە هەواڵی دزی و تاوان بڵاونەبێتەوە
  • کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ حزبەکان، جگە لە شانۆی بەرەبەری هەڵبژاردنەکان شتێکی دیکە نییە
  • ئەندامێکى پەرلەمانی ئێران دەڵێت، خەڵک هیچ باوەڕێکی بە قسەکانمان نەماوە و تا شتێک بە چاوی خۆیان نەبینن، باوەڕ بە ئێمە ناکەن

 

 

سەنعەت

  • لە 35 ساڵی رابردوودا و بەهاتنی پێنج سەرۆککۆمار دۆخی ئابووری نەک هیچ باش نەبووە، بەرەو خراپتربوون چووە
  • نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و چالاکانی سیاسی لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماردا رایانگەیاندووە، خەڵک لە حکومەت تۆراون و توڕەن، پێویستە پێداچوونەوە بکرێت
  • دوو قایمقام لە پارێزگای شیراز بە تۆمەتی گەندەڵى سیاسی و دەستێوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

 

شەرق

  • حکومەت هیچ توانا و هێزێکی بۆ رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان نەماوە
  • چوارەمین کۆبوونەوەی دادگاییکردنی 104 ئەندامی رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو
  • شەڕی ئۆکراین درێژەی دەبێت و هاوکارییەکانی ئەمریکاش تەنیا لە قسەدا ماوەتەوە

 

 

 

رۆژنامە تورکییەکان

 

 

حوڕییه‌ت

  • لای ئێمه‌ 50 هه‌زار و له‌ ژاپۆن 55 كه‌س، توركیا بۆچی له‌ بوومه‌له‌رزه‌دا هه‌زار هێنده‌ قوربانی هه‌بوو؟
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، توركیا له‌ 2023دا بایی 255.8 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی كردووه‌ و ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌
  • نه‌تەنیاهۆ به‌ تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی دادگایی ده‌كرێت

 

سۆزجو

  • ملیۆنان كه‌س چاویان له‌و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانه‌یە كه‌ بڕیارە ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌نرێت
  • دوای 100 ساڵ وڵات به‌ره‌و كوێ؟ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورك داوای شه‌ریعه‌ت ده‌كرێت
  • له‌ گردبوونه‌وه‌ى پشتیوانی له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌ ئاشكرا بانگه‌واز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ كرا كه‌ ئه‌تاتورك لایدا

 

جمهورییه‌ت

  • دوایین وێستگه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆمار و به‌هاكانی گردبوونه‌وه‌‌ی پشتیوانی له‌ فه‌ڵه‌ستین بوو، به‌ڵام ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن
  • له‌ هه‌شت پارێزگا ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر مۆساد ئه‌نجامدرا
  • له‌ 2023دا 315 ژن لە تورکیا كوژران

 

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • كۆچبه‌رێكی سووری به‌ ساغی ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كرا و دوای هه‌شت رۆژ ته‌رمه‌كه‌یان دایه‌وه‌
  • 2024ـیش بۆ رۆژنامه‌نووسان قورس ده‌بێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ندین رۆژنامەنووس ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر
  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، ده‌یان هه‌زار خەڵکى غه‌زه به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

هەواڵی زیاتر

Back to top button