ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی چین و ئەمریکا کۆدەبنەوە

زووم، ئاژانسەکان:

کۆشکی سپی: سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین لە پەراوێزی لوتکەی ” جی بیست” کۆدەبنەوە.

کارین ژان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمە یەکەم کۆبوونەوە دەبێت لە دوای هەڵبژاردنی بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا.

کۆشکی سپی دەڵێت: لە کۆبونەوەکەدا باس لە رکابەرایەتی هەردوولا و مامەڵەی بەرپرسیارانە دەکرێت، بەتایبەت لەو بابەتانەی بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی تێدایە.

ئەم راگەیاندنەی کۆشکی سپی رۆژێک دوای ئەوە دێت کە بایدن رایگەیاندبوو ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ چیندا ناگەڕێت.

رۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جۆ بایدن لە واشنتۆن گوتی: ئەوەی من دەمەوێت بیکەین کاتێک لەگەڵ چین قسە دەکەین، پێناسەکردنی جۆری هێڵە سوورەکانە کە دەبێت ڕێزی لێبگرین.

ئەمەش لە کاتێکدایە چه ند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی چین “شی جینپینگ” جه ختی کردەوە که چین ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی سازشکردن له به رژه وه ندی هه ردوو وڵات.

وا بریارە لە ١٥ و ١٦ ئەم مانگە لە وڵاتی ئیندەنوسیا سەرکردەکانی گروپی  “جی بیست ” لە شاری بالی پایتەختی ئیندەنوسیا کۆببنەوە لە کەشێکی ئابووریدا کە هەمووان بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەوەی ئەمجارە نوێیە ئەوەیە کە قەیرانی ئابووری بە روونی کاریگەری لەسەر جیهان هەیە، لە کاتێکدا ئەمریکا و ئەوروپا دەناڵێنن بەهۆی قەیرانی وزە و جەنگی ئۆکرانیا و کاردانەوەی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button