ئیسرائیل سنووری دیمەشقی بۆردومان کردەوە

زووم:

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سنووری دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومان کرد، هێرشەکەش تەنها زیانی مادی هەبووە.

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٤:٣٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگە لە سنووری دیمەشقی پایتەختی سوریا و هێرشەکەش زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی شەممەی رابردووش وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر شاری حەلەب و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button