بارگرژییەکانی دەریای سوور نرخی نەوتی بەرزکردەوە

زووم؛

 

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بازێکی گەورەی دا کە لە شەش مانگی رابردوودا یەکەمجارە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دۆلارێک و 37 سەنت بەرزبێتەوە.

لەکاتى داخستنى بازاڕەکاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 78.40 دۆلار، 1.37 دۆلاری بەرزبووەتەوە بەراورد بە 18 کاتژمێری رابردوو، واتە نرخەکەی 1.8% زیادی کردووە.

هاوکات نرخی خاوى تەکساسیش لەکاتى داخستنى بازاڕەکاندا گەیشتە 72.79 دۆلار، ئەویش بەهەمانشێوە 1.14 دۆلار چووەسەری، بەوەش 1.6% نرخەکەى بەرزبوویەوە.

بەرزبوونەوەى نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ کشاندنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەى ئەمەریکا بەناوی جیراڵد فۆرد لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ناردنی کەشتییەکى تێکشکێنەرى ئێرانی و کۆمەڵێک کەشتى دیکەى سەربازی بۆ ناو دەریای سوور، چونکە 15%ی بازرگانى نەوتى جیهان لە نۆکەندی سوێسەوەیە دەکرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button