ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بودجەی ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا دەکرێت

 

 رۆژنامە عەرەبییەکان

 

 

سەباح

  • ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بودجەی ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا دەکرێت
  • پەرلەمان بەرەو پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ وەرگرتنی مووچە دەڕوات
  • محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: گرەو لەسەر ئاسایشی خۆراک بۆ کاڵای هاوردە ناکەین

 

شەرق ئەوسەت

  • پێشمەرگە جەخت لەسەر مافی بەرپەچدانەوەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر دەکاتەوە
  • تاران کەشتیی تێکشکێنەر دەنێرێتە بابولمەندەب و پێشوازی لە حووسییەکانیش دەکات.. ئەمریکاش پلانی دادەڕێژێت بۆ لێدانیان
  • پوتین جەخت لە چڕکردنەوەی لێدانی ئۆکراین دەکاتەوە و دەڵێت: روسیا ئاشتى دەوێت بەڵام بە مەرجەکانی خۆی

 

 

قودسی عەرەبی

  • هەرێمی کوردستان داوا دەکات سودانی رێگری لە میلیشیا چەکدارەکان بکات لە هێرشکردنەسەری
  • غەزە: 50 هەزار ژنى دووگیان بێبەشن لە چاودێری تەندروستى و هەوکردنى سیی منداڵان و 10 هەزار تووشبووى شێرپەنجە لە غەزە بێ چارەسەر و دەرمانن
  • یائیر لابید، سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ لە 2024دا نامێنێتەوە

 

 

عەرەب

  • درێژەکێشانى جەنگ گرنکترین کارت لە دەست حەماس دەردێنێت کە حوکمکردنى غەزەیە
  • واشنتن ناوچەى خۆڵەمیشیی بۆ ئیسرائیل جیدەهێڵێت لە لوبنان تاکو میلیشیا چەکدارییەکان بکاتە ئامانج
  • میسرییەکان لە ساڵی نوێدا بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا دەگەڕێن بۆ دانانی پاشەکەوتەکانیان

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

 

دەیلی تەلەگراف

  • بەهۆی مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندرووستیی بەریتانیا ساڵی رابردوو زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە
  • راوێژکارێکی حکوومەتی بەریتانیا پێشنیاز دەکات یاسای نوێ دابنرێت بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی دیاردەی تیرۆر لەناو چاتی زیرەکیی دەستکرددا
  • سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور لە گەشتێکیدا بۆ شاری بووسان رووبەڕووی هێرشێک بووەوە و چەقۆ بەر ملی کەوتووە

 

واشنتن پۆست

  • ساڵی رابردوو واشنتنی پایتەختی ئەمریکا زۆرترین رێژەی کوشتنی تیادا تۆمارکراوە لەماوەی 26 ساڵی رابردوودا
  • حکومەتی ئیسرائیل رووبەڕووی قەیرانێکی نوێ دەبێتەوە و دادگای باڵای وڵاتەکە یاسای چاکسازیی کەرتی دادوەریی رەتکردەوە کە لەلایەن ناتانیاهۆ پێشنیازکرابوو
  • لە شاری خارکێڤی ئۆکراین، تیمە پزیشکییەکان چاوەڕوانی ساڵێکی نوێی جەنگن و رووسیا لە ساڵی نوێدا بۆردوومانی شارەکەی کرد

 

ئۆرشەلیم پۆست

  • بانکی ئیرسرائیل بۆ یەکەمجار لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا رێژەی سوودی بانکیی بە رێژەی 0.25% بۆ 4.5% کەمکردەوە
  • دادگای باڵای ئیسرائیل یاسایەکی یەکلاکەرەوەی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی بەکۆی هەشت بەرامبەر حەوت دەنگ رەتکردەوە
  • دانیشتووانی شەش شارۆچکەی سنووریی غەزە لە ماوەیەکی نزیکدا رێگەیان پێدەدرێت بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنەوە

 

عەرەب نیوز

  • ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل گیانیانلەدەستداوە نزیکبووەتەوە لە 22000 کەس و تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 156 کەس کوژراون
  • وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەدات کە وڵاتەکەی بەنیازە هەنگاوی راستەوخۆ بنێت و هێرشبکاتە سەر حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا
  • سوپای ئیسرائیل هەزاران سەرباز لە غەزە دەکشێنێتەوە و جەنگەکە دەباتە شاری سەرەکیی باشووری کەرتەکە

 

 

 

 

رۆژنامە تورکییەکان

 

حوڕییه‌ت

  • تورکیا دووه‌م ئۆتۆمبێلی خۆماڵی به‌ناوی ڤێری به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
  • نرخی به‌كارهێنانی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و پرده‌كان جارێكی دیكه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌
  • له‌ ئه‌سته‌نبوڵ گردبوونه‌وه‌ی پشتیوانیی له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌چوو، پۆسته‌ری وێنه‌ی چوێندراوی ناتانیاهۆ به‌ هیتله‌ر به‌رزكرایه‌وه‌

 

سۆزجو

  • ئه‌ردۆغان گوتی سه‌ده‌ی توركیا ده‌ستپێده‌كه‌ن، سه‌ده‌ی توركیا به‌ نۆره‌گرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ستیپێكرد
  • له‌ ئه‌سته‌نبوڵ گردبوونه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له‌ ئیسرائیل و پشتیوانی له‌ فه‌ڵه‌ستین سازكرا
  • بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت 400 ملیۆن لیره‌ كه‌ له‌ یانسیبی نیشتمانییدا له‌سه‌ری ساڵدا ده‌رچوو بۆ كۆڵۆمبیا گوازرابێته‌وه‌

 

 

جمهورییه‌ت

  • منداڵان له‌ برساندا له‌ كاتی وانه‌ خوێندندا خه‌ویان لێده‌كه‌وێت
  • ئه‌و ده‌رمانه‌ ساخته‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌
  • ئه‌و پرۆژانه‌ی تێچوویان زۆره‌ بۆ كۆمپانیا نزیكه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌رچوون

 

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • هه‌قده‌ستی كرێكاران 15% و نرخی به‌كارهێنانی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان 76% زیادكرا
  • له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا 58 په‌رله‌مانتار هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌
  • بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌كاری زیانی به‌ 28 خانوو گه‌یاندووه‌

 

 

رۆژنامە فارسییەکان

 

 

شەرق

  • لەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، بەرەی ڕێفۆرمخوازان هەڵوێستێکی یەکگرتوو و هاوبەشیان نابێت
  • ئێران هیچ سازشێک لەسەر دوورگەکانی کەنداو ناکات و ئەگەر روسیاش پشتگیری بانگەشەی وڵاتانی عەرەبی بکات، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تووشی کێشە و ئاڵۆزی دەبێ
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بۆ گەڕانەوەی هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێمە پابەندی هەموو ڕێوشوێنەکانی دانوستان دەبین

 

ئەبرار

  • خراپیی ئیدارەدان و نەبوونی بەرنامە دەریاچەی ورمێی وشک کرد
  • نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد کە ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر یەمەن خۆی ئامادە دەکات
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ کەشی دیبلۆماسی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکییەکان بە تەواوەتی دانەخراوە

 

 

جمهوری ئیسلامی

  • بەنداوەکانی تاران لە قەیراندان؛ 85٪ی بەنداوەکان بەتاڵن و ئاویان تێدا نییە
  • ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینینان درێژەی هەیە؛ لەگەڵ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، پێدانی تێچووی بیمەکانیان دواکەوتووە
  • زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە خەڵکی غەزە لەژێر داروپەردووی وێرانەکانی شەڕدا بێسەروشوێنن

 

ئیعتیماد

  • حکومەت لە ڕەوابوونی ویستی خانەنشینکراوان تێنەگەیشتووە، بەڵام لەگەڵیان کەوتووەتە عینادییەوە و گوێناداتە داخوازییەکانیان
  • پەرلەمانی ئێستای ئێران نمرەی دەرچوون وەرناگرێت، یەکدەستبوونی دەوڵەت و پەرلەمان زیانی بە خەڵک گەیاند
  • ئەندامێکی کۆڕی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی دەڵێت ئاواتەخوازم پێش ئەوەی رابەری باڵا (خامەنەیی) لەدەست بدەین، ئێمە هەموومان بمرین!!

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button