سوپای ئیسرائیل: شەڕ بەدرێژایی 2024 بەردەوام دەبێت

سوپای وڵاتەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانەکەیە

 

زووم:

 

ئيسرائيل پێشبینی دەکات شەڕی دژی حەماس بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت، بۆیە لە ئێستاوە دەستیکردووە بە پلاندانان بۆ داهاتووی شەڕەکە.

دانیاڵ هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل قسەی بۆ رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل کردووە، گوتوویەتی، سوپای وڵاتەکە پێشبینیی شەڕێکی درێژ دەکات دژی بزووتنەوەی حەماس، کە بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت.

هاگاری رایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل پێویستی بە پلاندانانە بۆ داهاتوو، چونکە سوپاکە بە درێژایی ساڵی داهاتوو درێژە بە شەڕ دەدات.

گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، کشانەوەی بەشێکی زۆری سەربازانی یەدەگ لە غەزە پەیوەندیی بە خۆئامادەکردنەکەوە هەیە بۆ داهاتووی شەڕی دژی حەماس.

پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، سوپا بڕیاریداوە دوو لیوا و چەند یەکەیەکی دیکەی سەربازیی یەدەگ لە غەزە بکشێنەوە، بۆی هەیە کشانەوەکە بەشێوەیەکی هەفتانە و مانگانە لیوا و یەکەی دیکەش بگرێتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button