ئایا برێكس كۆتایی به‌ هه‌ژموونی دۆلار ده‌هێنێت؟

زووم:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئێران، سعودیه‌، ئیمارات، میسر و ئه‌سویپیا ببن به‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی برێكس.

لە ساڵی 2009، هاوپەیمانیی “برێك” بە دەستپێشخەریی روسیا پێكهات، سەرەتا هاوپەیمانییەکە هه‌ریه‌ك له‌ بەرازیل، روسیا، هیندستان و چینی لەخۆگرتبوو، لە ساڵی 2010 ئەفریقای باشوور چووە هاوپەیمانییەکەوە و زاراوەکە گۆڕدرا بۆ “برێکس”.

سوبه‌هى گۆپیتكا برێكس دێ هێته‌ ب رێڤه‌برن | GAV

بە فراوانبوونی برێکس و چوونە ناوەوەی وڵاتانی ئێران، سعودیه‌، ئیمارات، میسر و ئه‌سویپیا، ئابووریی نێو هاوپەیمانییەکە بەیەکەوە زیاتر لە 27%ی ئابووریی جیهان پێکدەهێنێت، هاوکات ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتانە 43%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.

برێكس وه‌ك گه‌وره‌ترین گردبوونەوەی ئابووریی جیهانی، خه‌ونی به‌ ده‌ركردنی  دراوێكی هاوبه‌شه‌وه‌ ده‌بینی، دراوێك پشتئه‌ستوور به‌ زێر، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ نزیکە لە مەحاڵ، بۆیه‌ له‌ ئێستادا هاوپەیمانییەکە چاوی لەسەر  ئه‌وه‌یە دراوی جێگرەوە بۆ دۆلار بدۆزێته‌وه‌ له‌ بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا و چیتر دۆلار هه‌ژموونی ره‌های به‌سه‌ر ئابووریی جیهانیدا نه‌بێت و دراوی سه‌ره‌كی نه‌بێت له‌ ئاڵوگۆری نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵكو دراوی نیشتیمانیی وڵاته‌كان ئامرازی به‌هێزی ئاڵوگۆر بن.

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 21 ده‌وڵه‌تی تری جیهان داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ بچنه‌ هاوپەیمانیی برێكسه‌وه‌، به‌و ژماره‌ زۆره‌ی دانیشتووان و به‌و توانا ئابوورییه‌وه‌ ده‌توانێت ئاراسته‌ی ئابووریی جیهان بگۆرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەده‌ست هه‌ندێك كێشه‌وه گرفتاره‌، گرنگترینیان نادڵنیاییه‌‌ به‌رانبه‌ر ئاینده‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كان، ناسه‌قامگیریی سیستمی سیاسی و لاوازیی په‌یكه‌ری ئابووریی هه‌ندێك وڵاتی ئەندام.

نووچە نێت | ڕاستگۆیی بێ لایەنی| سوودانی : لە گرووپی برێكس دەبین بە ئەندام

پرسی بوونە ئەندامی برێكس یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ سه‌رنجراكێشه‌كان بۆ عێراق، چونكه‌ ئامانجی برێكس رزگاربوونه‌ له‌ هه‌ژموونی دۆلار، کە هه‌مان ئامانجی وڵاتەکەیە، عێراق ئابوورییه‌كی پاشكۆ و وابه‌ستە‌ی بە دۆلار هه‌یه‌، رێگای رزگاربوون، كۆتاییهێنانه‌ به‌ هه‌ژموونی دۆلار، کەواتە، ئایا عێراق ده‌توانێت به‌ره‌و برێكس هه‌نگاو بنێت؟ ئایا ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی دۆلار چاوی له‌ ئاینده‌یه‌كی دیكه‌ بێت؟

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button