ئەو گەشتیارە ئیسپانییەی لە هەرێمەوە چووە ئێران دوای ساڵێک زیندانی ئازادکرا

زووم..

دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستگیرکردنی، گەشتیارێکی ئیسپانی لە ئێران ئازاد کرا کە ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستانەوە دەربازی وڵاتەکە بوو بوو.

باڵیۆزخانەی ئێران لە ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “سانتیاگۆ سانچێز کۆخیدور تاکە هاوڵاتیی دەستگیرکراوی ئیسپانی لە ئێران، ئازاد کراوە”.

باڵیۆزخانەی ئێران بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکاتەوە دەڵێت، “ئازادەکردنی سانتیاگۆ لە چوارچێوەی پەیوەندییە باش و مێژووییەکانی نێوان ئێران وئیسپانیایە”، میدیاکانی ئێران دەڵێن، “سانتیاگۆ رادەستی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران کراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتەوە ئیسپانیا”.

سانتیاگۆ سانچێز کۆخیدور ساڵی 2022 وەک بینەری یارییەکانی جامی جیهانی سەردانی قەتەری کردبوو، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی پچڕاوە، دەرکەوتووە لە هەرێمی کوردستانەوە چووەتە ئێران و لە گەرمەی خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button