گرژییەکانی عێراق دوای بەئامانجگرتنى پێشمەرگە لەلایەن میلیشیاکانەوە هەڵدەکشێت

زووم..

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت 

-گرژییەکانی عێراق دوای بەئامانجگرتنى پێشمەرگە لەلایەن میلیشیاکانەوە هەڵدەکشێت و هەولێر بەرپرسیارێتییەکە دەخاتە ئەستۆی حکومەتى ناوند و بەغدادیش ئەو هەڵوێستەى بەلاوە سەیرە

-فڕۆکە ئەمریکییەکان لە دەریای سوور،  10 حوسییان کوشت و سێ کەشتیشیان تێکشکاند

-کیم جۆن ئون، سەرۆکى کۆریای باکوور سوپاکەى رادەسپێرێت لە هەرکاتێکدا بێت ئامادەى جەنگ بن

عەرەبی جەدید

-ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حزبوڵا لە هەر پێشهاتنێک

-ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران: لە کوژرانى رەزی موسەویدا وەڵاممان دەبێت

-لە سوریا ئەمریکا و لە عێراق پێشمەرگە بەئامانج دەگیرێت

-ساڵی 2023 لە سوریا 4360 کەس کوژراون

ریاز

25 چەکداری سەر بە ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران

-سعودییە چەند خەڵاتێک لەبواری بەگژاچوونەوى جگەرەکیشان بەدەست دینێت

45%ی کارمەندانى سعودییە، لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 40 کاتژمێر کار دەکەن

-ساڵی 2024 بەرهەمى نەوت دەگەیەنرێتە 2.2 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 دەیلی تەلەگراف

-گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە هێرش بکاتەسەر حووسییەکان

-لە ساڵی 2023دا ئاماری دەربازبوونی بەلەمی کۆچبەران بە ئاوی ئینگلیزیدا 36% دابەزیوە بەراورد بە 2022

-داوا لە ئەمازۆن دەکرێت واز لە فرۆشتنی دەرمانی خۆکوشتن بهێنێت

ئیندیپێندنت

-پۆلیس 10.000 سکاڵای ژنانی دژی هاوبەشەکانیانی رەتکردووەتەوە بۆیە سەیر نییە ئەو ژمارە زۆرەی ژنان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

-بەریتانیا چیتر رێگە نادات خوێندکارانی بیانی خێزانەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنە ئەو وڵاتە

-زێلێنسکی بەڵێن دەدات بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024دا زیاتر بکات

ئۆرشەلیم پۆست

-سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک  سەربازی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازی تاوەکو بەشداری شەری غەزە بکەن

-کە شەڕ قۆناغی دووەمی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە قۆناغی سێیەمەوە، پێویستە ئیسرائیل هەندێک وەڵامی بە خێرایی دەستبکەوێت

-ساڵی نوێ و ستراتیژی نوێ: ئایا کۆماری ئیسلامیی ئێران واز لەو هەڕەشانەی دەهێنێت کە لە ئیسرائیلی دەکات؟

واشنتن پۆست

-ئاماژەکان بۆئەوە دەچن کە ئەمساڵ گەرمترین دەبێت

-سیستەمە بێکەڵکەکەی پەنابەریی ئەمریکا، کارگە گەورەکانی تووشی گرفت کردووە

-شەڕی دەریای سوور بەنزین بە بارگرژییەکاندا دەکات

 رۆژنامە تورکییەکان

سه‌باح

-ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له‌ 2024دا ئه‌ستێره‌ی توركیا ده‌دره‌وشێنینه‌وه‌

-پلانی ئیسرائیل بۆ غه‌زه‌؛ له‌ناوی ببه‌ و تێیدا نیشته‌جێبه‌

-سه‌رۆكی TOKİ رایگه‌یاند، نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ ئه‌سته‌نبوڵ داده‌به‌زێنن

-شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی دیاربه‌كر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

جمهورییه‌ت

-له‌ 2024دا به‌رزكردنه‌وه‌ی باج و رسومات به‌رێژه‌ی 58.5% چاوه‌ڕێی هاووڵاتییانه‌

-زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هاتای له‌نێو خێوه‌تدا پێیان نایه‌ نێو ساڵی تازەوە

-كاریكاتێر؛ ئه‌ردۆغان: به‌ر له‌ ئێمه‌ 2024 بوونی نه‌بوو، ئێمه‌ 2024مان بۆ گه‌له‌كه‌مان هێنا

-مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر به‌ ته‌نها و بێ هاوپه‌یمان چووه‌ نێو 2024ـه‌وه‌

-په‌رله‌مان بێ جان ئاتالای ده‌ستی به‌ ساڵی تازە كرد

یه‌نی شه‌فه‌ق

-دانوستانی ئاشتی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل خێرا بووه‌ته‌وه‌؛ حه‌ماس سێ پێشنیازی هه‌یه‌

-ئیسرائیل له‌ 2023دا 56 هه‌زار خانووی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانجی هێرشه‌كانی

-بكوژی ئه‌و دیپلۆماته‌ توركه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ تیرۆركرا له‌ ئۆپراسیۆنێكی میت و سوپای توركیادا كوژرا

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

-دووڕووییه‌كی گه‌وره‌؛ پلاتفۆرمی ئیراده‌ی نیشتمانیی كه‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن له‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌

-ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگایان له‌ بارودۆخیان بێت

-ئاک پارتی به‌رده‌وامه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر؛ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردووه‌وه‌ تائێستا له‌ پێنج مانگدا زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ ناوه‌ندی شڕنه‌خ گوازراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌یان سه‌رباز و پۆلیسن

هەواڵی زیاتر

Back to top button