دادگەی فیدڕاڵی داوایەکی دژی دابەشنەکردنی مووچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا دواخست

زووم:

دادگەی فیدڕڵیی عێراق دادبینی لەسەر داوایەکی یاسایی دواخست، کە دژی هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێم تۆمارکرابوون بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا.

بەکر حەمەسدیق، پارێزەری داوا یاساییەکە بە زوومی راگەیاند، داوا یاساییەکە لەلایەن سێ کادیری یەکگرتووی ئیسلامییەوە تۆمارکراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی فیدڕاڵی دوایخستووە بۆ 21ی کانوونی یەکەمی داهاتوو.

گوتیشی، ئەوانەی داواکەیان بەرزکردووەتەوە داوایان لە دادگەکە کردووە بڕیارێكی یەکلاکەرەوە دەربكات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چیتر دوانەكەوێت و هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم پابەند بکرێن بە دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا.

بەکر حەمەسدیق ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئامادەنەبوونی هەندێک لە دادوەرەکان دانیشتنەکە دواخراوە سەرباری ئەوەی نوێنەری دیوانی چاودێریی هەرێم و پارێزەرەکەی حکومەتی هەرێم ئامادەبوون.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button