ئەندامێکی لیژنەی نەوت: دەستاودەستکردنی هەرێم پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی دواخستووە

 زووم..

رۆژنامە عەرەبییەکان

 سەباح 

-راوێژکارێکی سودانی: ساڵی 2025 بازێکی گەورە دەبێت بۆ باشتربوونی دۆخی کارەبا

-ئەندامێکی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەکانی عێراق: دەستاودەستکردنی هەرێم پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی دواخستووە

-فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی لە ئامادەکاریی بۆ ساڵڕۆژى کوژرانى ئەبومەهدی موهەندیس و سولەیمانى: دەبێت پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل تێکبشکێنرێت

شەرق ئەوسەت

-ئیسرائیل لەنێو خاکی سوریادا ئێران دەکاتە ئامانج و هێرشی بەردەوامى حوسییەکانیش یەمەنییەکان برسی دەکات

-ئیسرائیل و حەماس بە هەستیارییەوە سەرقاڵی رێککارەکانى گۆڕینەوەى دیلەکانیان دەبن

-سەرەڕای رەخنەى زۆر؛ ئیدارەى بایدن بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس 147 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئیسرائیل دەکات

قودسی عەرەبی

-لێسەندنەوەى متمانە لە حەلبوسی و ئەنجامدانى هەڵبژاردن گەورەترین رووداوی 2023ـى عێراق بوون

-هەرچەندە هۆشیاری پێشوەختشیان پێدراوە، جەنگ و ململانێکان سودانیان گەیاندووەتە لێواری تیاچوون

-سەرەڕای ناکۆکییە ناوخۆییەکان؛ نزیکبوونەوەى جەزائیر لە روسیا و چین، گرژى و ئاڵۆزی لەگەڵ فەرەنسا بۆ دروستکردووە

عەرەبی جەدید

-دواى بەشداریکردنى هێزە چەکدارەکان لە هەڵبژاردنەکان و ململانێ سیاسییەکانى عێراق، خواست لەسەر دامەزراندن لە بواری ئەمنیدا زۆر زیادیکردووە

-ژمارەى رۆژنامەنوسە کوژراوەکانى جەنگی غەزە گەشتە 106 کەس

-لە ماوەى 85 رۆژى جەنگەکەدا ئیدارەى بایدن بۆ جاری دووەم دەسەڵاتە فریاکەوتنی خستەگەڕ و هاوکارییەکی زۆری گەیاندە ئیسرائیل

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تایمز

-بەهۆی خراپی دۆخی کەرتی تەندروستیی بەریتانیاوە، نەخۆشانی شێرپەنجە سەردانی بەپەلەی پزیشکییان بۆ سێجار لەسەریەک دواکەوتوو

-بەگوێرەی راپرسییەکان، هاوڵاتییانی بەریتانیا زیاتر کەیر ستامەری، سەرۆکی پارتی کرێکارانیان لا دڵخوازترە لە ریشی سوناک

-منداڵانی غەزە خواردنی گەنیو دەخۆن و پێگەیشتووەکانیش راوی پشیلە دەکەن، بەشێوەیەک قاتوقڕی خەریکە رووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە

واشنتن پۆست

-بەهۆی ئەوەی هیچ سستییەکی ئابووریی لە ئەمریکا بەدیناکرێت، پێشبینی دەکرێت نرخی شتومەک لە ساڵی 2024دا بەرزبێتەوە

-روسیا کار لەسەر ئەوە دەکات پشتیوانیی فەرەنسا بۆ ئۆکراین لاواز بکات

-بە پێشڕەویی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدانی سەرۆکایەتی پارتی کۆمارییەکان هەڵوێستی جەمسەرگیر لەسەر پێشبڕکێ و مێژوو وەردەگرن

ئۆرشەلیم پۆست

-لە دوو هێرشی جیادا، ئیسرائیل چەند ئێرانی و لایەنگرێکی لە سوریا کوشت

-سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی خان یونس لە غەزە دەستیگرت بەسەر ناوەندی هەواڵگریی حەماسدا

-ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە ئسیرائیل دەستیپێکرد و 18%ـى خوێندکارانی زانکۆ وەک سەربازی یەدەگ لە جەنگدان

عەرەب نیوز

-لەگەڵ زیاتر چوونەناوەوەی تانکەکانی ئیسرائیل بۆناو غەزە ژمارەی ئەوانەی کوژراون بەرزتر دەبێتەوە

-رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات لە قەیرانی تەندروستیی سودان

-بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە، 19 چەکداری سوریا و نزیک لە ئێران لەسەر سنوری عێراق و سوریا کوژران و 18ی دیکەش برینداربوون

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

-ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌نجامنه‌دانی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری توركیا له‌ سعودیه‌ و هه‌ڵوێستی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن: وه‌رزش مه‌كه‌نه‌ كاڵا بۆ سیاسه‌تكردن

-له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ گورزێكی گه‌وره‌ له‌ جبه‌خانه‌ی په‌كه‌كه‌ وه‌شێنرا، 467 كڵاشینكۆفی به‌كارنه‌هاتوو، 56 گولـله‌ی ئاڕ پی جی و 314 نارنجۆك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا

-له‌ڕووی فه‌له‌كناسییه‌وه‌ ساڵی 2024 ده‌بێته‌ ساڵی داهێنانه‌ زانستی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان

جمهوییه‌ت

-به‌ربه‌ستی كاربه‌ده‌سته‌ سعودییه‌كان بوو به‌ شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌تاتورك

برسێتی تادێت قوڵتر ده‌بێته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌ندیكایه‌كی كرێكاران سنووری برسێتیی 14 هه‌زار و 432 لیره‌یه‌

-به‌هۆی هه‌ڵكشان و زۆربوونی ناكۆكی نێوان خاوه‌نماڵ و كرێچی، دانیشته‌كانی دادگا له‌وباره‌یه‌وه‌؛ ئه‌مڕۆ سكاڵا تۆماربكه‌یت ساڵێكی دیكه‌ ئه‌نجامده‌درێت

 

توركیا

-ساڵی 2024 به‌نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ هه‌موو جیهان یاری ئاگرین و له‌ غه‌زه‌ تۆپ و بۆردومان

-هانده‌رانی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ر كه‌ له‌ بڕیاربوو له‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ داوای پاره‌ی بلیته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

-ته‌م بووه‌ هۆی زیادبوونی رووداوه‌كانی هاتوچۆ؛ له‌ شه‌ش شاردا به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه‌ كه‌س 12 گیانیان له‌ده‌ستدا و 19 كه‌س برینداربوون

یه‌نی مه‌ساژ

-له‌ ساڵی 2023دا، 56 هه‌زار و 289 كۆچبه‌ر له‌ توركیا قۆڵبه‌ست كراون

-یه‌كه‌م سكاڵای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن كۆماری ئه‌فریقای باشووره‌وه‌ تۆماركرا

-توركیا گه‌رمترین مانگی تشرینی دووه‌می 53 ساڵی رابردووی به‌ڕێكردووه‌

و هه‌ر لیترێكی به‌نزین و گاز سێ لیره‌ گران ده‌بن

رۆژنامە فارسییەکان

 سەنعەت

-جێگری وەزیری پیشەسازیی ڕایگەیاند کە چەند کانگایەکی تازەی زێڕ و ئاسن لە پاریزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراونەتەوە

-چارەنووسی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بە شەڕی غەزەوە گرێ دراوە و کاربەدەستانی حکومەتی نیگەران کردووە

-ئەمجارەیان گەندەڵی لە ئێران ڕووی لە وەرزش کردووە؛ وەرزش بە سیاسی کراوە و بەوهۆیەوە خەریکە تووشی گەندەڵی دەبێ

ئەبرار

-ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارنامەی دانانی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ ئەفغانستان پەسەندکرد

-روسیا و ئیسرائیل لە شەڕی ئۆکراین و غەزەدا ئامانجی هاوبەشیان هەیە

-سەرۆککۆماری ئێران بە پێچەوانەی بەڵێنییەکانی، ئینتەرنێتی بۆ هەژارەکان نەکرد بە خۆرایی، بەڵکوو لێی پچڕاندن

جمهوری ئیسلامی

-تاڵیبان سێ گەنجی شیعە مەزهەبی هەزارەیی لە ڕۆژاوای کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان گولـلەباران کرد

-لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، یەک ملیۆن پەنابەر لە سنوورەکانی ئێرانەوە مۆڵەتی هاتنەناوەوەیان پێ نەدراوە

-فەرماندەی پاسەوانانی سنووریی ئێران دەڵێت لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا 40 کیلۆ زێڕ، 36 هەزار مەڕ و ماڵات، 26 ملیۆن جگەرە لە سنورەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە

کەیهان

-بەمنزیکانە ئێران و میسر لە ئاستی کردنەوەی باڵوێزخانە‌دا پەیوەندییەکانیان دەستپێدەکەن

-نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە تاران گەیشتە 110 هەزار تومەن و سنگی مریشک یەک کیلۆ بە 140 هەزار تومەنە

-بەرەی ڕیفۆرمخوازان ناکۆکیی تێدەکەوێت و بەشێک لە سیما ناسراوەکانیان دەکەونە پەراوێزەوە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button