زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی نوێنەری مامۆستایان لەگەڵ سودانی

زووم:
ئەمڕۆ نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیری عێراق کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، ئاری عیزەدین، دڵشاد میرانی و سامان عەلی بە نوێنەرایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێرێکی خایاندووە و یاداشتێکیان پێشکەش بە سودانی کردووە، کە داوای گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر عێراق کراوە، لەگەڵ کردنەوەی لقی بانكی رەشید و رافدین لە هەرێم و دەستپێكردنی پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژەكان.

زووم قسەی لەگەڵ کردن و دەڵێن، “سودانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی پێداوین” و سبەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخەینەڕوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button