لە سنووری سوریا – عێراق 20 چەکدار کوژران و بریندار بوون

زووم:

 

ئەمریکا لەسەر سنوورەکانی سوریا – عێراق چەند هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و 20 چەکدار کوژران و بریندار بوون.

روانگەى سورى بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، ئەمریکا 9 هێرشى ئاسمانیی کردووەتە سەر گرووپەکانى سەر بە ئێران لە سوریا، هێرشەکان لە گوندەکانى شارى ئەلبوکەمال و سنوورەکانى سوریا لەگەڵ عێراق کراوەتە سەر گرووپەکان و 20 چەکدار کوژراون، جگە لە سوری، چەکداری بیانیشیان تێدایە.

روانگەی سوری دەڵێت، هێرشەکانی ئەمریکا بارەگا سەربازی و جبەخانەی چەک و تەقەمەنییەکانی ئەو گروپانەی کردووەتە ئامانج.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button