گروپە چەكدارییەكانی عێراق دەڵێن، لە هەرێمی كوردستان بنكەیەكی سیخوڕی ئیسرائیلمان كردووەتە ئامانج

زووم..

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

-بەغداد دەیەوێت “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆتایی پێبهێنێت

-2024 عێراق لەسەر رێگە راستەكە دەبێت

-خامنەیی بۆ نوێژی مردووی “رەزی موسەویی” پێشنوێژیی كرد و سوپای پاسدارانیش لە تۆڵەی ئەو فەرماندەیەی، بەڵێنی سڕینەوەی ئیسرائیل دەدات

قودسى عەرەبى

-ئەمڕۆ شاندێكی حەماس لە قاهیرە دەبێت و ئیسرائیل تاوتوێی دەستپێشخەرییەكەی قەتەر دەكات بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەكان

-گروپە چەكدارییەكانی عێراق دەڵێن، لە هەرێمی كوردستان بنكەیەكی سیخوڕی ئیسرائیلمان كردووەتە ئامانج

-نیویۆرك تایمز: ئەوەی لە دەریای سوور روودەدات، جەنگێكی بچووكە، بەڵام بە شوێنەوارێكی گەورە

ئەلعەرەب

-گرژییەكانی دژ بە ئێران، ناوچەكە دەخاتە كەناری فراوانبوونی جەنگ

-ئێران گرژییەکانى ناوچەكە بە هەل دەزانێت بابەتی نەمانی هێزەكانی ئەمریكا بهێنێتە بەرباس

-توركەكان بە بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور ئاسوودە نین

جەریدە

-تاران لە خیانەتی روسیا “كوژرانی رەزی موسەویی لە سوریا” دەكۆڵێتەوە و جۆ بایدن هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات

-كیم جۆنگ ئون فەرمان بە سوپاى وڵاتەکەى دەكات لە جەنگی ئەتۆمی دژى ئەمریكا دەستوبرد بكەن

-ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە كوەیت

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

-ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، به‌ زیادكردنی كه‌مترین مووچه‌ به‌ڕێژه‌ی 49% نه‌مانهێشتووه‌ هه‌ڵاوسان كاریگه‌ریی بكاته‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان

-بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت توركیا پێشنیازی بۆ ئه‌مریكا كردووه‌ بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی F-16 پێكه‌وه‌ به‌رهه‌مبهێنن تاوه‌كو له‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگە توركییەكاندا به‌كاری بهێنێت

-له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌ به‌هۆی ته‌می چڕه‌وه‌ روویدا، له‌ ساكاریا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 61 كه‌سیش برینداربوون

 

جمهورییه‌ت

-ژووری پزیشكانی ئیزمیر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ سێ هه‌زار پزیشك توركیایان جێهێشتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ چواریه‌كی ده‌رچووان

-جه‌هه‌په‌ تا 15ـی كانوونی دووه‌م سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان راده‌گه‌یه‌نێت و له‌ ئه‌سته‌نبوڵیش ژماره‌ی كاندیده‌ ژنه‌كان زیاد ده‌كات

-پارێزه‌رانی ئاتالای داواكارییان پێشكه‌شی دادگای سزاكان كرد به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی و ژووری پارێزه‌رانی ئه‌سته‌نبوڵ سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ده‌سته‌ی ئه‌و دادگایه‌ تۆماركرد كه‌ ئازادی ناكات

 

سۆزجو

-سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت، حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ڵكشانی تیرۆر

-دوای سێ رۆژ له‌ شه‌هیدبوونی 12 سه‌ربازمان، سه‌ربازانی ئه‌مریكا مه‌شق به‌ په‌كه‌كه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ سوریا

-شاره‌زایان ده‌ڵێن، بڕی كه‌مترین مووچه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵدا ده‌بێته‌ هه‌ڵم هه‌روه‌ها به‌راوردی ده‌كه‌ن به‌ كه‌مترین مووچه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ ده‌كاته‌ چواریه‌كی

 

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

-ده‌میرتاش له‌ میانی دۆسیه‌ی كۆبانێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاتێك وه‌ك هه‌ده‌په‌ ویستوویانه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌ردۆغان له‌ رێككه‌وتنی دۆڵمه‌باخچه‌ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌

-رژێمی تاكه‌كه‌س نیگه‌رانه‌ له‌ دیارییكردنی بڕی كه‌مترین مووچه‌ به‌ پێی یاسا له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ لاببات

-یادی كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی كرایه‌وه‌ و داوای دادپه‌روه‌ریی و ئاشتی كرا

هەواڵی زیاتر

Back to top button