دۆج بەرهەمهێنانی چالنجەر و چارجەری راگرت

زووم:

 

کۆمپانیاى دۆج بەرهەمهێنانی هەرسێ جۆر ئۆتۆمبێلى “کریزلەر 300، چارجەر و چالنجەر” رادەگرێت.

دوایین ئۆتۆمبێلی چالنجەر کۆتایی هەفتەی رابوردوو لە هێڵى بەرهەمهێنانى کۆمپانیای “ستیڵانتیس” لە کەنەدا چووە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەکە چالنجەرێکی رەنگ رەشی تەڵخی مۆدێلی 2023 بوو بە ناوی “دیمۆن 170”.

بڕیارە کۆمپانیای دۆج بۆ ساڵى تازە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و چەند جۆرێکى دیکەى ئۆتۆمبێلى هایبرید دروست بکات.

ئێستا بازرگانی ئۆتۆمبێل رووی لە بەرهەمهێنان و خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردووە کە بۆ کارکردن پێویستى بە سوتەمەنی نییە و کاریگەریی خراپ ناخاتە سەر ژینگە

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button