سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەکانی سەر ئیسرایل راگەیاند

زووم:

گوتەبێژی پاسداران: هێرشەکەی حەماس یەکێک بوو لە تۆڵەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی

گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل یەکێک بووە لە تۆڵەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئەمەش یەکەمجارە ئێران باس لە پەیوەندیی وڵاتەکە بە هێرشەکانی حەماسەوە بکات.

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئەمڕۆ، رەمەزان شەریف گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا قسەی لەبارەی کوشتنی ڕازی موسەوی فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە لە سوریا کردووە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.

گوتەبێژەکەی پاسداران رایگەیاندووە، هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە (زریانی ئەقسا)دا، یەکێک بووە لە تۆڵەسەندنەوەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی.

گوتووشێتی، سوپای پاسداران هۆکاری کوشتنی رازی موسەوی دەزانێت و پێویستە ئیسرائیلییەکان بزانن کە ئێران وەڵامی ئەو بەئامانجگرتنە دەداتەوە.
ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاشکرا باس لە پەیوەندیی ئێران بە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل بکات.

زریانی ئەقسا ناوی ئەو هێرشەیە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا حەماس بە موشەک و هێرشی زەمینی هێرشی کردە سەر ئیسرایل هەزار 200 هاولاتی ئیسرایلی کوژران و لاینکەم پێنج هەزار هاولاتی دیکە برینداربوون.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button