“وەزارەتى تەندرووستى چاوەڕێ دەکات ڤایرۆسی تازەى کۆرۆنای گۆڕاو بگاتە عێراق”

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • حکومەتى عێراق دیاردەى گرێبەست و کرێکان بەشێوەی کۆتایی چارەسەر دەکات.. هەندێکیان ساڵانێکى دوور و درێژ لە راژەدا بوون
  • سەدان هەزار کرێکاری بیانى نایاسایی لە عێراقدان
  • وەزارەتى تەندرووستى چاوەڕێ دەکات ڤایرۆسی تازەى کۆرۆنای گۆڕاو بگاتە عێراق

شەرقولئەوسەت

  • واشنتن بە توندی بەرپەرچی هێرەشەکەی گرووپە چەکدارییەکانی بنکەى هەریری دایەوە و عێراقیش دەست بە جمووجۆڵ دەکات بۆ راگرتنى گرژییەکان
  • ئێران سیخوڕەکان تۆمەتبار دەکات بە کوشتنى موسەوى لە دیمەشق و پرۆسەى پیتاندنى ئەتۆمیش خێراتر دەکات
  • جەستەی راوچییە کوەیتییەکە لە ئەنبار دۆزرایەوە

جەریدە

 

  • هێرشەکانى ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکان، عێراق شەرمەزار دەکات و ئێران بەڵێنى کاردانەوەى زیرەکانە دەدات
  • فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق دەڵێت، کوژرانى هاووڵاتییە کوەیتی و سعودییەکەى هاوڕێی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکى پاشماوەى داعش بووە لە ئەنبار

عەرەبی جەدید

 

  • وەزارەتى دەرەوەى فەلەستین، داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات برسێتیی غەزە رابگەیەنێت
  • پاش کوژرانى موسەوى، ئێران بەڵێنى بەرپەرچی زیرەکانە لە کات و جێی خۆیدا دەدات
  • دیاریکردنى کەسێک بۆ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، وەک قەیرانێکى بێ چارەسەر ماوەتەوە

عەرەب

 

  • هەڵکشانى گرژییەکان بەرامبەر ئێران، ناوچەکە دەخاتە کەناری فراوانبوونى جەنگ
  • ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەى چەک لە غەزە دابماڵێت و ناوچەیەکى ئارامی کاتیی پێکبهێنرێت
  • پێکدادانەکەى بەغداد، نمرەى ئاڵۆزییەکانی نێوان سەدر و بەرامبەرەکەى (عەسائیبی هەلی حەق) بەرزدەکاتەوە.. کە نمونەیەکە بۆ بێسەرەوبەرەیی چەکداران و پێشێلی یاسا و ململانێی میلیشیاکان

    رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتماد

  • بۆ بازاڕگەرمیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانى ئێران، بناژۆخوازەکان لەناوخۆیاندا ناکۆکیی ساختە دەنێنەوە
  • لە میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌ جیاوازییەک لەنێوان درۆ و دۆشاودا نییە، درۆکردن ئاسایی بووەتەوە
  • ریاز نەخشەرێگەى ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل وەلانەناوە و پەیوەندییەکی تاکتیکیشی لەگەڵ تاران هەیە و جارێ درێژەی پێدەدا

جمهوری ئیسلامی

  • جەواد زەریفی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەبەر ئێران، روسیا خۆی و بەرژەوەندییەکانی ناخاتە مەترسییەوە
  • گەندەڵکارەکانی چایی دێبش، لە ناوەندەکانی بڕیاردانی وڵات‌ پۆست و پێگەیان هەیە
  • نرخی گۆشت لە ئێران، لە کۆنترۆڵ دەرچووە، مریشک کیلۆی بە 100 هەزار و گۆشتی مەڕ 690 هەزار تومەنە

شەرق

  • داهاتی نەوتی ئێران لە نۆ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 26 میلیار دۆلار
  • گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، ئێران هیچ رۆڵێکی لە هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی دەریای سوور نییە و ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن، مەبەستیان شەڕی رەوا نییە
  • حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دەڵێت، بەشداریکردنی لە هەڵبژادنەکان و سندوقی هەڵبژاردنەکان، یانی “نا” گوتن بە دیکتاتۆر

ئەبرار

  • بناغەى بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران لەسەر باج دانراوە، نەک داهاتی نەوت؛ باجەکەی هاووڵاتیان دەیدەن
  • وەزارەتی تەندرووستیی ئێران رایگەیاند، 33%ـی ئێرانیانی تەمەن 30 ساڵ بۆ سەروو، پەستانى خوێنیان هەیە
  • لە ئەگەری کۆتایی نەهێنان بە شەڕی غەزە، ئەنساروڵڵای یەمەن هەڕەشەی داخستنی ئینتەرنێتی جیهان دەکات

    رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • بەرپرسی پێشووی دامەزراوەی هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی واتسئاپ لەلایەن بەرپرسانی حکومی وڵاتەکە
  • وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، سوپای وڵاتەکە لە حەوت میحوەرەوە لە غەزە رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە مەترسیی لەسەر فراوانبوونی شەڕی ناوچەکە هەیە
  • دوای بڕیاری رێگری لە خۆکاندیدکردنی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی لە ویلایەتی کۆلۆڕادۆ، ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لەو هەڕەشانە دەکات کە لە دادوەری ویلایەتەکە کراون

واشنتن پۆست

 

  • بەهۆی گرانی و کەمی بنکەی بارگاویکردنەوە، رووکردنە ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکا خاوتربووەتەوە وەک لەوەی پێشبینی دەکرا
  • بەهۆی مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا، ئەو ژنانەی لە ماڵەکاندا کاریی مامانیی دەکەن رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبنەوە
  • ئەمساڵ جیهان رووبەڕووی قەیران دوای قەیران بووەوە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2024دا خراپتر بێت

ئۆرشەلیم پۆست

 

  • سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، رەنگە دەستگیرکردنی سەرۆکی حەماس چەندین مانگ بخایەنێت
  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە میری قەتەرەوە کرد و داوای لێکرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی غەزە زانیاریی پێبدات
  • سەربازانی سوپای ئیسرائیل چرایەکی پارێزراویان لە غەزە دۆزییەوە کە تەمەنی 1500 ساڵە و پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنتیکەخانەی ئیسرائیلیان کرد

عەرەب نیوز

 

  • ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی غەزە لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی قوڵیی لەبارەی دۆخەکەوە دەربڕیوە
  • دوو کەشتیی دیکە لە دەریای سوور بە درۆن یان مووشەکی حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کرایەسەر
  • قەباری بازرگانیی سعودییە لە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 7% زیاتربووە بەراورد بە مانگی ئەیلول

    رۆژنامە تورکییەکان

    حوڕییه‌ت

  • ئایا سنوورمان له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر ده‌كشێت به‌ره‌و باشوور؟ شاره‌زایان له‌وباره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێن
  • ئه‌م نه‌نگییه‌ هی ئیسرائیله‌؛ جارێكی دیكه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ منداڵ و به‌ساڵاچووه‌وه‌ رووتكرانه‌وه‌
  • پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ به‌و پۆرش و بێنتڵی و فیرارییانه‌ ده‌گه‌ڕێت كه‌ هی مافیاکانه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌

    سۆزجو

  • كاتێک گه‌ل بۆ شه‌هیده‌كانی ده‌گری، هوداپار له‌ په‌رله‌مان داوای ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی ده‌كات و ئاکپارتی و مه‌هه‌په‌ به‌ بێده‌نگی گوێی بۆ ده‌گرن
  • باخچه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌و ناپاكانه‌مان له‌ په‌رله‌ماندا ناوێت كه‌ ده‌ست به‌سه‌ری مرۆڤكوژه‌كاندا ده‌هێنن، داوای داخستنی پارتی ده‌م و دادگای ده‌ستووری ده‌كات
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ئۆزگور ئۆزه‌ل بۆ باخچه‌لی: ئه‌گه‌ر ناپاكێكت ده‌وێت كه‌ باسی په‌كه‌كه‌ ناكات، ته‌ماشای تویته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكه‌

    جمهورییه‌ت

  • خه‌ونی سیڤه‌ر؛ هاوبه‌شی هاوپه‌یمانیی جمهور باسی ئۆتۆنۆمی ده‌كات و ئاکپارتی و مه‌هه‌په‌ ده‌نگیان لێوه‌ نایه‌ت
  • توركیا له‌ نیشانده‌ری ئازادیی ئابوورییدا كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هێریتجی ئه‌مریكییه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، له‌ كۆی 180 وڵات پله‌ی 140هه‌مینه‌
  • پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له‌ هاوپه‌یمانیی ناتۆ له‌ لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا

    ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی پێچه‌وانه‌ی گوته‌كانی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان قسه‌ ده‌كه‌ن
  • سه‌رۆكه‌ قه‌یومه‌كانی زانكۆكان به‌ گژ خوێندكاراندا ده‌چنه‌وه‌ و رێگرییان لێده‌كه‌ن
  • پلانی نه‌تانیاهۆ كۆمه‌ڵكوژی و كۆچه‌، ئۆپۆزسیۆنیش داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن

هەواڵی زیاتر

Back to top button