رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی: کاردانەوەمان بەرامبەر دۆخی غەزە تەنها هاوسۆزییە

زووم:
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، ئەوەی لە غەزە روودەدات زوڵمێکی گەورەیە و کاردانەوەشمان بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل تەنها عاتفی و هاوسۆزیی بووە.

عیرفان عەبدولعەزیز بە زوومی گووت، لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەزە راگەیەنراومان هەبووە و پێمانوایە زوڵمێکی گەورەیە و دڵی هەموو موسڵمانانی جیهانی پڕ لەخوێن کردووە.

گوتیشی، ئەوەی لە غەزە روودەدات بە بەرچاوی هەموو جیهانەوەیە و 80 رۆژە بە دڕەندەترین شێوە شارەکە بۆردوماندەکرێت و بە فڕۆکەی ئیف 16 و قورسترین چەک لێیاندەدرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button