مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەمی 2022

حوریەت

  • ئەردۆغان و باخچەلی لەبارەی گۆڕانکاری لە یاسای خێزان و باڵاپۆشی کۆبوونەوە
  • پێنج هەزار هاوسەر لە تورکیا سزا دەدرێن، لەبەرئەوەى تەنها بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات لە حکومەت لەیەکتر جیابوونەتەوە
  • پەلاماردانی مێزەری مەلاکان لە ئێران بووەتە سمبوڵێکی خۆپیشاندەران

سەباح

  • منداڵێک لە بەدلیس، کە بەهۆی پەلاماردانی سەگ تووشی نەخۆشی هاری ببوو، دوای 21 رۆژ گیانی لەدەستدا
  • دوای نزیکەی سەد ساڵ سەرۆکاتییەک بۆ ماڵەکانی جەمی عەلەوییەکان پێکهێنرا
  • بەبۆنەی 84مین ساڵیادی مردنیەوە، یادی ئەتاتورک دەکرێتەوە

تورکیە

  • لە 11 مانگی رابردوودا، بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە 27 کەس لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە
  • هەر هەشت منداڵ و دایکەکەی بۆرسا، کە ماڵەکەیان ئاگری گرتبوو، گیانیان لەدەستدا
  • ئەمریکا پلانی هەیە وێستگە ئەتۆمی و ناوەندە گرنگەکانی ئێران بکاتە ئامانج

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • 12 مانگ لە وڵاتانی ئەوروپا هاوڵاتی و دەزگا کوردییەکان لەدژی چەکی کیمیایی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
  • یاساناس و پارێزەرانی ئەوروپی هەوڵ دەدەن پرسی چەکی کیمایی تورکیا ببنە نەتەوەیەکگرتووەکان
  • ئەگەری هەیە، دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییەی ئێران لەسێدارە بدرێن

هەواڵی زیاتر

Back to top button