هاوڕێیەکی قاسم سولەیمانی لە سوریا کوژرا و ئێرانیش هەڕەشە دەکات

زووم:

بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە، رەزا موسەوی فەرماندە سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی زەینەبیەی دەوروبەری دیمەشق کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، رەزا موسەوی یەکێک لە گەورە راوێژکارەکانی سوپای پاسداران لە سوریا کوژراوە.

بە گوێرەى ئاژانسەکە، موسەوی یەکێک بووە لە کۆنترین راوێژکارەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و هاوڕێی قاسم سولەیمانی بووە.

دواى راگەیاندنى کوژرانى ئەو فەرماندە سەربازییە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ، رەزا موسەوی بەرپرسی یەکەی پشتیوانیی بەرەی مقاوەمە بووە لە سوریا؟

سوپاى پاسداران لە کاردانەوەى کوژرانى ئەو فەرماندەیەى، هەڕەشەی ئەوەى کردووە، کە ئیسرائیل باجی تاوانی کوشتنی ئەو گەورە راوێژکارە “بە قورسى دەدات”.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button