بە چەپڵە و درووشم تەرمی خۆپیشاندەرێک بەرێدەکرێت

بە گوتنەوەى دروشمى "شەهید نامرێ" تەرمى فایەق مام ‌قادری بەڕێکرا

فایەق مام قادری کە لە خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان بریندار کرابوو، گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، فایەقی تەمەن 35 ساڵ ماوەی مانگێکە لە دۆخی بێهۆشیدایە، لە نەخۆشخانەی “خومەینی” لە شاری ئورمیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، شەش گولە بەر سەر و سک و پشتی کەوتبوو، دوێنێ 9ی نۆڤەمبەری 2022 گیانی لەدەستدا.

فایەق مام قادری خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، برایەکی چەند ساڵێکە لە زیندانە.

بەگوێرەى ئامارى رێکخراوەکان تاوەکو ئێستا 306 هاوڵاتى لە ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان بەتەقەى هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانى دواى مەرگى ژیناوە کوژراون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button