داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە ملیارێک دۆلار کەمیکردووە

زووم:

عێراق مانگی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەکەشی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە، بەڵام بەراورد بە مانگی رابردووتر بڕی داهاتەکەی کەمیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابوردوو عێراق 102 ملیۆن و 975 هەزار و 752 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە کۆی داهاتەکەی دەگاتە هەشت ملیار و 481 ملیۆن و 558 هەزار دۆلار، لەکاتێکدا مانگی تشرینی یەکەم بڕەکەی زیاتر لە نۆ ملیار و نیو دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند، مانگی رابردوو بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە 82 دۆلار و 36 سەنت فرۆشتووە، لەکاتێکدا مانگی پێش ئەوە هەر بەرمیلێک نەوتی بە 87 دۆلار و نیو فرۆشتبوو.

بە گوێرەى ئامارى وەزارەتى نەوتى عێراق لەمانگى رابردوو، کە لە کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ) وەرگیراوە رێژەى هەناردە (102) ملیۆن و (975) هەزار و (782) بەرمیل نەوت بووە،.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button