خراپیی دابەشکردن بووەتە هۆکاری بەفیڕۆچوونى 50%ی وزەی کارەبا لە عێراق

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

-خراپیی دابەشکردن بووەتە هۆکاری بەفیڕۆچوونى 50%ی وزەی کارەبا  لە عێراق

-ئێران رەتیدەکاتەوە پلانی داخستنی رێرەوە ئاوییەکانی هەبێت

-بەندەرەکانی عێراق ئامادەن بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییە جیهانییەکان

 

شەرق ئەوسەت

-گلدانەوەى ئاوی عێراق لەمساڵدا کەمترین بووە

-یونیسێف: مەرگی برسێتى لە غەزە، بووەتە راستی

-ملیۆنان ئیسرائیلی لە داڕمانی ئابوریی وڵاتەکەیان دەترسن

 

عەرەبی جەدید

-لە عێراق و سوریا پێکدادانى سوپای تورکیا و پەکەکە هەڵدەکشێت

-ئیسرائیل هەموو رۆژێک رۆژنامەنووسێک دەکوژێت

-ئێران هێزە دەریاییەکانى گورج دەکاتەوە

 

جەریدە

-تاران هێزە ئاوییەکانى کۆدەکاتەوە و هێرشی حوسییەکانیش کەشتییەکانى ئەمریکا بە ئامانج دەگرن

-پشتیوانیی ئیسرائیل، جۆ بایدنى لە بەرژەوەندی کێبەرکێکارەکەى گۆشەگیر کردووە

%20-ی ئەو کەسانەى شەکرەى جۆری دووەمیان هەیە، تووشی رەقبوونى دەمارەکانى دڵ بوون

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

واشنتن پۆست

سوپای ئۆکراین رووبەڕووی کەمیی گولـلە هاوەن بووەتەوە و بەشێک لە یەکە سەربازییەکان هێرشەکانیان راگرتووە

مەترسی زیادبوونی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری فێنتانیل لە باکوری ئەمریکا و سنورەکانی کەنەداوە سەریهەڵداوە

بەشێک لە قوتابخانەکانی ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا چەند یانەیەکی گفتوگۆکردنیان بەهۆی پڕوپاگەندە لەبارەی شەڕی غەزەوە داخستووە

چاینە دەیلی

چین نەخشەرێگای بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهاندا دادەنێت و نێوەندگیرییە سەرکەوتووەکان و پەرەپێدانی دادپەروەریی نمونەی هەوڵە دیبلۆماتییەکانی ئەمساڵن

چین نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ ئەو ناوچانە دابین دەکات کە هەفتەی رابردوو بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان پێگەیشت

بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرەوپێشچوونی جیهاندا

ئۆرشەلیم پۆست

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێن دەدات لە شەڕکردن بەردەوام بێت لەکاتێکدا دەنگۆی ئاگربەست هەیە لە میسر

ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە قۆناغەکانی کۆتاییدان و 10 سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژران

ئەمریکا چوار درۆنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە دەریای سور خستەخوارەوە

عەرەب نیوز

کریستیانەکانی غەزە لە شەوی تاریک و بێدەنگدا بۆنەکانی کریسمس دەگێڕن و لەبری خۆشی و شادی هەوڵی مانەوە دەدەن لە ژیاندا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرزەنشتی ئێران دەکات لەبارەی ئەنجامدانی هێرشێکی درۆنی بۆسەر کەشتییەک لە کەناراوەکانی هیندستان

لە یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکانی ئیسرائیلدا 70 کەس لە ناوەڕاستی غەزە گیانیان لەدەستدا رۆژنامە تورکییەکان

رۆژنامە فارسییەکان

ئیعتیماد

– لە کۆی 199 هەزار پرۆسەی پێکهێنانی هاوسەرگیری لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران، 65 هەزاری جیابوونەوەی لێکەوتووەتەوە

-بەشێک لە چاودێرانی سیاسی لە ئەمریکا باس لە هەندێک هەوڵی نهێنیی روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین دەکەن

-بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 7500 پەرستار لە نەخۆشخانەکانی ئێران زیانی جەستەییان پێکەوتووە

 

سەنعەت

-باڵیۆزی پێشووی ئێران لە روسیا دەڵێت، مەیلی یەکلایەنەی ئێران بۆ پێوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ روسیا، بووەتەهۆی زێدەخوازیی وڵاتانی عەرەبی لە روسیا

-وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمریکاییەکان پەیامیان بۆ ناردوین کە بیر لە فراوانکردنی شەر ناکەنەوە، پێمان وتن ئێمەش هەروا بیر دەکەینەوە

-ریفۆرمخوازان لە ئەگەری بەشداریی کەمی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان نیگەرانن

 

کەیهان

3000  فەقێ وەک مامۆستا لە قوتابخانەکان دادەمەزرێن و جێگەی خاڵیی مامۆستایانی قوتابخانەکان دەگرنەوە

-هێزی دەریایی سوپای ئێران پەردەی لەسەر مووشەکی تەلائیە لادا کە خێراییەکەی 1000 کیلۆمەترە

-وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگەی بانگکردنی جێگری باڵیۆزی روسیاوە بەرامبەر بە لایەنگریی ئەم وڵاتە لە بۆچوونی ئیمارات لەسەر دوڕگەکانی کەنداو، ناڕەزایەتی دەربڕی

 

شەرق

-بە گوێڕەی ئامارەکان؛ نیوەی خۆکوژیی کرێکاران لە ئێران لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە

-سیاسەتی دەرەوەی ئێران قەیران دایگرتووە؛ نەبوونی هاوسەنگی و هاوهەڵوێستی، دوو گرفتی سەرەکی دەزگای دیبلۆماسی ئەم وڵاتەن

-دەربڕین و بۆچوونەکانی وەزیری پەروەردەی ئێران نەک تەنها کارناسانە نییە، بەڵکو زۆریش مەترسیدارە؛ قوتابخانەی پێ مزگەوتە

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

-له‌سه‌ر سنووره‌وه‌ وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌؛ بێ وه‌ستان لێیان ده‌ده‌ین

-میسر پێشنیازی ئاگربه‌ستی له‌ عه‌زه‌ كردووه‌ كه‌ پلانێكه‌ له‌ سێ قۆناغ پێكهاتووه‌

-توركیا 100 دانه‌ پاسی خۆماڵیی له‌ جۆری e-Jest به‌ ژاپۆن ده‌فرۆشێت

سۆزجو

-سۆزجو ئه‌و مانشێته‌ داده‌نێته‌وه‌ كه‌ هەشت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داینا؛ واز له‌ قسه‌ بهێنن و بچنه‌ قه‌ندیل

-ده‌سه‌ڵات به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ 2.6 ترلیۆن قه‌رز ده‌كات و 1.2 ترلیۆن سوود ده‌دات، باجی ئه‌مه‌ش گه‌ل ده‌یدات

-له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئورفا منداڵان به‌ نێو قوڕدا ده‌چنه‌ خوێندنگه‌

 

 

جمهورییه‌ت

-له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان، جه‌هه‌په‌ رایگه‌یاند نابنه‌ هاوبه‌شی سیاسه‌تێكی پیس و داوای ماته‌مینی نیشتمانی كرد

-تا دێت قه‌یرانی مرۆیی له‌ غه‌زه‌ قورستر ده‌بێت، نه‌ نان هه‌یه‌ نه‌ ئاو

-له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ بۆ غه‌زه‌ سازكرا خه‌لافه‌ت به‌ چاره‌سه‌ر دانرا و درووشمی بۆ گوترایه‌وه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

-په‌رله‌مانتارێكی پارتی ره‌نج ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپا واته‌ داگیركاریی و نه‌بوونی و مه‌رگ

-خوێنی هه‌ژاران و وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندان، ئیمپریالیسته‌كان پشتیوانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن

-كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ روو له‌ زیادبوونه‌ به‌هۆی هاریكاریی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ریقه‌ته‌كان

هەواڵی زیاتر

Back to top button