مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەربییەکانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەمی 2022

سەباح

  • یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەنا بۆ هاوپەیمانی دەبات بۆ روبەڕوبوونەوەی “قۆرخکاری دەسەڵات”..ئێزیدیەکان نیگەرانن لە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان
  • پێوەرەکانی موچەی کارمەندانی دەوڵەتى عێراق دادپەروەری تێدا نیە
  • سودانی ئامادەکاری دەکات بۆ راگەیاندنی پرۆژەی “چاکسازی ئابوری” پرۆژەکە شەش لایەنی سەرەکی لە خۆدەگرێت

شەرقولئەوسەت

  • ترەمپ ستایشی “سەرکەوتنی گەورە” دەکات لە هەڵبژاردنی نیوە خول… پارتەکەی بایدن بە هیوای پاراستنی زۆرینەیە لە ئەنجومەنی پیران
  • مۆسکۆ کشانەوەى لە خێرسۆن رادەگەیەنێت…ئۆکراینا گومان دەکات
  • واشنتن: ناکۆکیمان لەگەڵ ریاز هەوری هاوینەیە

زەمان

  • دووبارە فەرمانبەرانی گرێبەست لە عێراق خۆپیشاندان دەکەن و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن
  • دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەستیپێکرد
  • هەوڵ هەیە بۆ پشتیوانی بەرهەمی خۆماڵی لە عێراق و دەرکردنی یاسایەک بۆ پێدانی قەرز بە خاوەن کارگەکان

عەرەب

  • گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
  • ئێران ئارامگری بەرامبەر سعودیە لەدەستدەدات
  • فەرماندەی سوپای مەغریب لە واشنتن باس لە پشتگیری ئێران دەکات بۆ بەرەی پۆلیساریۆ

هەواڵی زیاتر

Back to top button