شەش سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

زووم:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی شەش سەربازی راگەیاند، بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە، کە لە سنووری هەرێمی کوردستان کراوەتە سەریان.

بەگوێرەی دوو راگەیەندراوی وەزارەتەکە هێرشەکە دوێنێ کراوەتە سەر سوپای تورکیا.

وەزارەتەکە شەوی رابردوو لە راگەیەندراوی یەکەمدا کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیەندراوی دووەمی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو چوار سەربازەی برینداربوون سێ سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button