بەهۆی یاسای زۆرەملێیى سەربازییەوە هەزاران سەرباز و ئەفسەر بۆ بەشداریکردن لە جەنگ گەڕاونەتەوە ئیسرائیل

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

_نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ناردنی هاوکارییەکانی بۆ غەزە پەسەند کرد، بەڵام ئاگربەستی رانەگەیاند
_دادگەی باڵای ئەمریکا رەتیکردەوە پەلە بکات لە بڕیاردان لەبارەی پارێزبەندیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە
_دوودڵی جۆ بایدن لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە رەنگە لە پارتەکەیدا بە تەنها جێی بهێڵێت

واشنتن پۆست

_لە بڕیارنامەکەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەزە، ئەمریکا خۆی لە دەنگدان بە دوورگرت
_ژمارەی گیانەدەستدان لە شەقامەکانی واشنتن لە زیادبووندان و ئەمساڵ 47 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 6,000 کەسیش برینداربوون
_سەرەڕای لاوازی ئابوورییەکەى، ئەفغانستان چاوی لەوەیە پشت بەخۆی ببەستێت

 

 

چاینە دەیلی

_گفتوگۆکانی نێوان چین و ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان هەنگاوێک چووەتە پێشەوە
_تواناکانی دامەزراندنی ناوەندی بەرهەمهێنانی وزەی تازەبووەوە لە چین لەمساڵدا 50% زیادیکردووە
_چین لەبواری ئابووریی دیجیتاڵیدا بووەتە پێشەنگی وڵاتانی ئاسیا

عەرەب نیوز

_نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی “لاوازکراو”یان تایبەت بە ناردنی هاوکاریی بۆ غەزە پەسەند کرد
_هێزە سۆماڵی و ئەمریکییەکان فەرماندەیەکی باڵای گرووپی میلیشیای ئەلشەبابیان بە پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلای کوشت
_بەهۆی زیادبوونی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوردا، کۆمپانیاکانی گواستنەوە باجی زیاتر دەخەنە سەر گواستنەوەی کەلوپەلەکان

 

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

_ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ پەلاماردانى لوبنان دەکات، بەهۆی ئەو هێرشە بەردەوامانەوە کە دەکرێتە سەریان
_لە دواى هەڵبژاردنى پارێزگاکان، هاوپەیمانى سوننەکان “دوورە” و بەغدادیش “ترس”ـی لە ئاوەژووبوونەوەى ئەنجامەکان هەیە
_دواى گفتوگۆیەکی چڕی نێوان ئێران و تورکیا، هاکان فیدان رایگەیاند، سەرۆکی ئێران بەم نزیکانە سەردانى تورکیا دەکات

قودس ئەلعەرەبی

_فەلەستین بڕیاری نێودەوڵەتى بۆ هێورکردنەوەى جەنگی غەزە “هەنگاونانە لەسەر رێگە راستەکە”
_عێراق لە جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە تێوەدەگلێت، گرووپى “مقاوەمەى ئیسلامی ” رایگەیاندووە ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئیلاتى ئیسرائیل
_بەهۆی یاسای زۆرەملێیى سەربازییەوە هەزاران سەرباز و ئەفسەر بۆ بەشداریکردن لە جەنگ گەڕاونەتەوە ئیسرائیل

عەرەبی جەدید

_بەهۆی هێرشى حوسییەکانەوە بۆ سەرکەشتییەکانى دەریای سوور، تائێستا 180 کەشتى رێگەى خۆیان گۆڕییەوە
_لە دواى 2003ـەوە تائێستا 38 هەزار کارگەى پیشەسازیی لەکارکەوتوون، خەڵک پشت بە هاوردەى وڵاتانى دیکە دەبەستن
_لەم سەرى ساڵەدا مردن بەرۆکی مەسیحییەکانی غەزەى گرتووە، تائێستا هەزار و 100 مەسیحی بەهۆی هێرشەکان ئیسرائیلەوە کوژراون

زەمان

_چوارچێوەى هەماهەنگی کار بۆ یەکفراسیۆنی لە پارێزگاکاندا دەکات و مالیکیش جەخت دەکاتەوە دروشمەکانى هەڵبژاردن بکرێنە کردار
_ئالودەبووانی مادەى هۆشبەر کاتێک چارەسەریان بۆ دەکرێت، دەڵێن، هاوڕێی خراپ توشیان کردین
_قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق دەڵێت، عێراق سوورە لەسەر هاوبەشیکردن لەگەڵ ناتۆ، عەمار حەکیمیش وێڵە بەدواى چارەسەری ریشەییدا

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

_غه‌زه‌ برسییه‌ و ئه‌و خواردنه‌ی هه‌یه‌ ده‌یده‌نه‌ منداڵان
_ئه‌ندازیاری پاسه‌ بێشۆفێره‌كانی به‌رلین توركه‌
_به‌ریتانیا ڤیزا‌ی نه‌دایه‌ یاریزانانی یانه‌ی بورسای توركی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌ یارییه‌كی یورۆكه‌پدا بكه‌ن

سۆزجو

_سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی تورکیا، كه‌ ده‌یگوت كرێ گرانه‌ ڤێلایه‌كی به‌ 1.3 ملیۆن دۆلار له‌ بۆدروم كڕیوه‌
_ئه‌ردۆغان 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو سوودی بانكیمان له‌ 47%ـه‌وه‌ بۆ 5% کەمکردووەتەوە، ئێستا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ بۆ ساڵی 2002
_سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ده‌ڵێت، نابینه‌ ئۆپۆزسیۆنی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات

جمهورییه‌ت

_له‌ زانكۆكان هه‌ر خوێندكارێک باسی ئازادیی بكات رێگری بۆ درووست ده‌كرێت و داوای ماف بكات ده‌درێته‌ جڵه‌وگیری
_بۆمبه‌كانی ئیسرائیل خاكی غه‌زه‌ی ژه‌هراویی كردووه‌، به‌ جۆرێک به‌ كه‌ڵكی كشتوكاڵ نه‌ماوه‌
_ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا كه‌سوكاریان له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوباته‌وه‌ بێسه‌روشوێنه‌ گردبوونه‌وه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

_جان ئاتاڵای ئازاد نه‌كرا و دادگای ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای ده‌ستوورییه‌، كه‌ هۆكاری فه‌رمانه‌كه‌ی روونبكاته‌وه‌
_ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ندكراو كه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی تیرۆر سوودمه‌ند ده‌بن، له‌ گرتووخانه‌كاندا هێڵراونه‌ته‌وه‌
_كاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی نێو دادپزیشییه‌كان؛ خه‌باتی رۆژانه‌ی غه‌ززه‌ییه‌كان بریتییه‌ له‌ ژماردنی به‌رده‌وامی كوژراوه‌كان

هەواڵی زیاتر

Back to top button