کۆتایی هەفتەى داهاتوو ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

زووم:

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەى داهاتوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامى کۆتاییی هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەنین.

ئەو دەڵێت، پرۆسەى جیاکردنەوە و ژماردنى دەنگەکان بە دەست رۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت،   ئەمڕۆش لە هەندێک پارێزگا پرۆسەى وردبینى تەواودەکەن و  لە هەندێک پارێزگای دیکەش رۆژی شەممە وردبینییەکان تەواودەبن.

سەرۆکى تیمی راگەیاندنى کۆمسیۆن رایگەیاند، 118 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە،  55 سکاڵایان لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆمارکراون و 63 سکاڵاشیان لە رۆژى دەنگدانى گشتیدا تۆمارکراون.

بەگوتەى عیماد جەمیل، هیچ سکاڵایەکى سور تۆمارنەکراوە، واتە پێویست ناکات جارێکی دیکە سندوقەکانى دەنگدان بکرێنەوە و جیا بکرێنەوە و بژمێردرێنەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button