“نەوتەکەی بەغداد یەک دوو هەفتەی دیکە دەگات”

زووم:

بەوتەی پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد، هەفتەیەک تا دوو هەفتەی دیکە نەوتە 50 هەزارییەکەی عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بڕیار رەشید ئەندامى پەرلەمانی عێراق بە زوومى راگەیاند، تائێستا نرخى ئەو نەوتەى کە بڕیارە بەغداد بینێرێت بۆ هەرێمى کوردستان، 50 هەزار دینارە، بەڵام ئەگەر پارەى گواستنەوەى بخرێتە سەر، ڕەنگە گۆرانکارییەکى کەم بەسەر نرخەکەدا بێت تا دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.

پەرلەمانتارە کوردەکە رەتیکردەوە حکومەتی عێراق هیچ بڕەنەوتێکی سپیی لە هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام بڕی یەکەمی نەوتەکە لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دیکە دەگاتە هەرێم و 50 ملیۆن لیترە.

بڕیار رەشید بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێم پەلە بکات لەوەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا، گوتی، لەوبارەیەوە لە هەوڵی بەردەوامداین، پێشی وایە نەوتەکەی بەغداد کاریگەریی دەبێت لەسەر دابەزاندنی نرخ لەبازاڕەکـاندا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button