ئەنجومەنى وەزیران چاوەڕوانی بەغدادە ساڵی تازە کێشەی مووچە چارەسەربکات

▪️زووم..

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدراڵییە لە ساڵی تازەی 2024 دا کێشەی مووچە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ گەڵاڵەکردنی پرۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ، بۆئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ پەسەندکردنی،  بەئاراستەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەپێش هەموویانەوە شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەنجومەنى وەزیران دەڵێت، ئێمە پابەندییەکانی خۆمان راپەراندووە و هەردوو دیوانی چاودێریی داراییش ئەرکی وردبینی و پێداچوونەوەی خۆیان تەواوکردووە، هەرێمی کوردستان لەو رووەوە ئاسانکاریی تەواوی پێشکەشکردووە.

ئەنجومەنى وەزیران داوا لە حکومەتى فیدراڵى دەکات پرسی مووچە تێکەڵی ناکۆکیی سیاسی و پابەندییەکانى دیکە نەکات و دەڵێت، بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێم، مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرجنەکراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button