نرخی بەنزین لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزتربووەوە

زووم:

لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە، هەر لیترێک بەنزین نزیکەی یەک لیرە و نیوی چووەتە سەر.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی تورکیا بڕیاریدا رێژەی باج لە تورکیا زیادبکات و لیرەی تورکی بەهای زیاتری لەدەستدا، ئەمڕۆش نرخی بەنزین لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزبووەوە، یەک لیرە و 48 قروش بۆ هەر لیترێک بەرزبووەوە.

لە ئێستادا لیترێک بەنزین لە ئەنقەرەی پایتەخت بۆ زیاتر لە 35 لیرە بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە دۆلارێک و 21 سەنت، لە ئامەدی باکووری کوردستانیش بە 35.85 لیرەیە، کە دەکاتە دۆلارێک و 23 سەنت.

بەم بەرزبوونەوەیە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی بەنزین 74% زیادیکردووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button