دەنگ و کورسى لایەنە کوردییەکان لە هەردوو پارێزگاى کەرکوک و نەینەوا

زووم:

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، کورد لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، موسڵ و دیالە 422 هەزار و 170 دەنگی بەدەست هێناوە.

ئێوارەى ئەمرۆ سێ شەممە کۆمسیۆن ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووى راگەیاند، کە بە گوێرەى ئەنجامەکان، لە پارێزگای کەرکوک، لایەنە کوردییەکان 217 هەزار و 774 دەنگیان بەدەستهیناوە. یەکێتی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بردووە.

دەنگی لایەنە کوردییەکانی کەرکوک بەم شێوەیەن؛ یەکێتی 139 هەزار و 373 دەنگ، پارتی ل پلەی دووەم دێت 46 هەزار و 749 دەنگی بەدەستهێناوە، نەوەی نوێش بە 24 و 620 دەنگ لە ریزبەندیی سێیەمدایە. هەروەها هاوپەیمانیی مەشخەڵ 6 هەزار 655 دەنگ و حزبی سۆشیالیست 377 دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

لایەنە عەرەبییەکانیش توانیوایەنە لە پارێزگای کەرکوک 224 هەزار و 783 دەنگ بەدەست بهێنن، لەناویاندا هاوپەیمانی عەرەبی بە 98 هەزار و 174 دەنگ زۆرترین دەنگی لایەنە عەرەبیەکانی بەدەست هێناوە.

هەروەها بەرەی تورکمانی لە کەرکوک توانیویەتی 72 هەزار و 281 دەنگ لە پارێزگاکەدا بەدەستبێنێت.

لە پارێزگای نەینەواش تەنها پارتی و یەکێتی وەک لایانی کوردی بەشداریی پرۆسەکەیان کرد. پارتی لەسەر ئاستی پارێزگاکە 173 و 877 دەنگ و یەکێتیش 45 هەزار 939 دەنگی بەدەستهێناوە.

هێزە کوردییەکان لە دیالە، کە ناوچەکانی خانەقین، گوڵالە، جەبارە، قەرەتەپە و هەندێک شوێنی دیکە لەخۆ دەگریت، 30 هەزار و 519 دەنگیان بەدەستهێناوە. لە پارێزگای دیالە تەنها یەکێتی و پارتی بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە. یەکێتی 23 هەزار و 715 دەنگ و پارتی 6 هەزار و 804 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە بەغدادی پایتەخت، سوننەکان توانیویانە زۆرترین دەنگی پارێزگاکە بەدەست بهێنن. هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی توانیویەتی 132 هەزار و 719 دەنگ بەدەستبهێنێت.

هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان رۆژى دوو شەممە بەرێوەچوو، ئەو ئەنجامەشى تائێستا راگەیەنراوە، رێژەى 94.4%ى هەموو دەنگەکان بوو، بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتووش هەموو ئەنجامەکان بە فەرمى رابگەیەنرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button