“ئێران بووە بە مەترسییەکی گەورە لە هەموو لایەکەوە”

زووم:

“ئێران بووە بە مەترسییەکی گەورە لە هەموو لایەکەوە”، ئەمە قسەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیایە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەی شەش مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەم وڵاتانە کۆماری ئیسلامییان تۆمەتبار کرد بە پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک، گواستنەوەی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی بێ وێنەی 60% ..

 

ئەم وڵاتانە  ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک، گواستنەوەی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی بێ وێنەی 60% .

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێران پشتیوانی لە دەستدرێژیی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کرد و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گواستەوە بۆ رووسیا کاتێک دەزانێت مۆسکۆ بەکاریان دەهێنێت بۆ بە ئامانجگرتنی شارەکانی ئۆکرانیا و ژێرخانی ئابووری.

هەروەها ئەو سێ وڵاتە، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هاوکاری نەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و زیادیان کرد: ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت و پێویستە پەرەسەندنی ئەتۆمی خۆی پێچەوانە بکاتەوە.

 

ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت و پێویستە پەرەسەندنی ئەتۆمی خۆی پێچەوانە بکاتەوە

 

نوێنەرانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەوەشیان رایانگەیاندووە، کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە ئێستا 22 هێندەی ئەو سنوورەیە، کە لە رێککەوتننامەی 2015 دا رێگەپێدراوە و هیچ پاساوێکی نییە و رێبازی ئێستا تەنیا ڕێژیمی ئێران لە تواناکانی پەیوەست بە چەکی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کۆماری ئیسلامی ئەو مەرجانەی پێشێلکردووە، کە لە رێککەوتننامەی  5+1دا دیاری کراوە و پیتاندنی 60% نزیکە لەو ئاستەی پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم، ئەوەش بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی نییە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button