کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بایدن تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا تووشی رووداویێکی هاتووچۆ بوو کاتێک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکدا، دەستبەجێ تیمی نهێنی تایبەت بایدنیان لە شوێنەکە دوورخستەوە.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بەکاتی ئەمریکا روویدا، کەمێک دوای ئەوەی بایدن و جیڵی هاوسەری بارەگای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە شاری ویڵمینگتۆن لە ویلایەتی دێڵەوێر بەجێبهێڵن، کۆشکی سپی دڵنیایی دا بایدن و هاوسەریشی سەلامەت بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، رووداوەکە تەنها 40 مەتر لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی بایدنەوە دووربووە بەڵام بە ئەنقەست نەبووە و زیانێکی کەم بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لە کاروانەکەی بایدندا زیانی پێگەیشتووە، ئۆتۆمبێلی تیمی خزمەتگوزاریی نهێنی بووە کە ئەرکەیان پاراستن و دڵنیایکردنەوەی رێڕەوی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆک بووە.

لەکاتی رووداوەکەدا داوا لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کراوە، کە ئۆتۆمبێلێکی بچوکی رەنگ سیلڤەر بووە، دەستەکانی بەرز بکاتەوە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە رووداوەکە بەمەبەست نەبووە و لەوکاتەدا بارانێکی بەخوڕ لەو شارەدا باریوە.

Biden safe after car crashes into motorcade vehicle at campaign  headquarters | CNN Politics

هەواڵی زیاتر

Back to top button