رۆژنامەکان: لەکارکەوتنى ئامێرەکان گومانى لەسەر پاکیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان دروستکردووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەب

  • نوری مالکى بێ هیوا نییە لە گەڕانەوە بۆ کورسی سەرۆکایەتى حکومەت
  • خەمساردی و ململانێی سیاسی پێی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق درێژکردووە
  • لەکارکەوتنى ئامێرەکانی هەڵبژاردن گومانى لەسەر پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان دروستکردووە

قودس

  • پاش تۆمارکردنى چەند سەرپێچییەک، ترسی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراقدا هەیە
  • زیاتر لە چوار هەزار چەکداری فەڕەنسی لەنێو ریزەکانى سوپای ئیسرائیلدا هەن
  • 45 هەزار ژنى دووگیان و 68 هەزار منداڵی شیرەخۆرە لە غەزە رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە و ئیسرائیلیش لەسەر بارمتەکان رێکەوتن دەکات

عەرەبی جەدید

  • هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەبێ ئامادەیی خەڵک و رەوتى سەدر، نەخشەیەکى نوێ لە عێراق دەکێشێت
  • ئیسرائیل دەیەوێت دیوارێکی دژە تونێل لە بەرەى فیلادلفیای نێوان میسر و غەزە دروستبکات
  • میسر: ناچینە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەک کە حوسییەکان بکاتە ئامانج

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • لەم هەفتەیەدا حکومەتی بەریتانیا بە خوێندنگەکان رادەگەیەنێت کە ئەرکی ئەوان نییە رێگە بە منداڵان بدەن رەگەزەکانیان بگۆڕن
  • وەزیری دارایی سکۆتلەندا دەڵێت کەرتی تایبەت بە ئامانج دەگرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە داراییەکانی وڵاتەکەی
  • ئیسرائیل دەڵێت دەستیان بەسەر گەورەترین تونێڵ لە غەزەدا گرتووە و سوپاکەی پلانی هەیە بۆ کشاندنەوەی حزبوڵا هێڕشبکاتە سەر بەشێک لە باشوری لوبنان

واشنتن پۆست

  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بێتاقەت بووە لەوەی لە راپرسییەکاندا ئەنجامی کەمی بەدەست هێناوە
  • هەواڵی ساختەی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئینتەرنێت رووی لەزیادبوون کردووە و بووە بە لێشاوێک لە “درۆ”
  • ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین هەمیشە خۆی لە پێکدادانە سیاسییەکانی ئەمریکا بەدوورگرتووە، بەڵام ئەم تا دێت بۆی قورستر دەبێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئیسرائیل و حەماس ئامادەییان بۆ رێککەوتن راگەیاندووە و ئەمڕۆ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل
  • تائێستاش سوپای ئیسرائیل لە باشوری غەزە رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبێتەوە و دوێنێ سێ سەربازی دیکە کوژران
  • ئیسرائیل ناوچەی زۆری دەستبەسەردا گرتووە بەڵام تا ئێستا حەماس کۆنترۆڵی بەسەر بارمتەکاندا ماوە

عەرەب نیوز

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوردا بێ وەڵام نامێننەوە
  • ئیسرائیل بۆردومانەکانی زیاتر دەکات لەکاتێکدا فشارەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست تا دێت زیاتر دەبن
  • هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان بنکەیان لە شارێکی ئارامی وڵاتەکەدا دامەزراندووە و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارەبوون

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان پڕۆژه‌ی درووستكردنی ڤێلایان له‌سه‌ر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی غه‌زه‌ بۆ جووه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان ئاماده‌كردووه‌
  • به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ هۆتێله‌كانی ئه‌نتاڵیا پڕبوون له‌ گه‌شتیاره‌ ئه‌ورووپی و رووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی پڕیی هه‌ندێكیان گه‌یشتووه‌ته‌ 90%
  • سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت بارمته‌كانمان هه‌موو شتێكیان ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت ئاڵای سپیشیان هه‌ڵكرد به‌ڵام ئێمه‌ ته‌قه‌مان لێكردن

سه‌باح

  • ئه‌ردۆغان له‌پێناو واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه‌ له‌ بواری وزه‌دا سه‌ردانی هه‌نگاریا ده‌كات
  • ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو ئیسرائیل له‌ میانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مال عه‌دواندا، سڤیله‌كانی نێو خێوه‌ته‌كانی حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كانییه‌وه‌
  • سوپای زایۆنی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیارانه‌ی سۆشیاڵمیدیا كه‌ پشتوانی له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بۆمبه‌كان ده‌نووسێت كه‌ له‌ غه‌زه‌ به‌كاری ده‌هێنێت

جمهورییه‌ت

  • پارتی دەم کە پارتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانە ده‌رگای به‌ڕووی ئۆپۆزسیۆن بۆ سازان له‌سه‌ر كاندیده‌كان كرده‌وه‌
  • ئه‌وه‌ی لایه‌نگری هاوپه‌یمانیی بوو له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌، له‌ ئیی پارتی ده‌ڕوات جا یان به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ یان لادان له‌ پۆست یان ده‌ركردن
  • ئه‌گه‌رچی دره‌نگیش بێت به‌ڵام دوای كوشتنی بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان له‌لایه‌ن سوپاوه‌، ئه‌ورووپا داوای ئاگربه‌ست ده‌كات له‌ غه‌زه‌

سۆزجو

  • ملیۆنه‌ها هاووڵاتی كه‌ له‌ ژێر فشاری قه‌یران و باجه‌كاندا بڕستیان لێبڕاوه‌ چاویان له‌ زیادكردنی مووچه‌كانیانه‌ له‌ ساڵی نوێدا، چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ لانیكه‌م زیادكردنی 50%یه‌
  • وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت تا ئێستا 238 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی مافی هاووڵاتیبوونیان له‌ توركیا وه‌رگرتووه‌ كه‌ 156 هه‌زاریان له‌ 18 ساڵ گه‌وره‌ترن
  • دوای ئه‌وه‌ی باخچه‌لی به‌ شێخ سه‌عیدی گوت ناپاك، ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕ پۆسته‌ری شێخ سه‌عیدیان له‌ بورسا هه‌ڵواسی، نه‌ته‌وه‌ییه‌ توركه‌كانیش لێیان كرده‌وه‌

 

رۆژنامە فارسییەکان

شەرق

  • 29%ـی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدایە و 40%ـی دیکەیش  لە لێواری هێڵی هەژاریدان
  • پنتاگۆن کار لەسەر هێرشی ڕاستەخۆ بۆ یەمەن و کردنەئامانجی پێگەی حوسییەکان دەکات و هەوڵی تاوانبارکردنی ئێران دەدرێت
  • لە ئێران بەدزییەوە سوود لە سوتەمەنیی رۆنی رەش وەردەگیردرێت و حکومەت خۆی لێ بێدەنگ کردوە

ئەبرار

  • وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێت وەزارەتەکەی  دامەزراوەیەکی ئایدیۆلۆجی نییە و مامۆستایانی ئایینی ناتوانن جیگەی مامۆستایانی قوتابخانەکان بگرنەوە
  • پیسبوونی زیاتری هەوای تاران؛ ڕۆژانە نۆ ملیۆن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ لەم شارەدا لەهاتوچۆدان
  • سیخوڕێکی ڕێکخراوی موسادی ئیسرائیل لە شاری زاهیدانی ئێران، لەسێدارە درا

هەمشەهری

  • لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 72 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە لایەن هێزە دژبەرەکانی ئێران لە پاڕێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون
  • بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەریری باشووری کوردستان زۆرترین زیانی لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدان پێگەیشتووە
  • هێزە چەکدارەکانی بەلووچ لەلایەن پاکستانەوە پشتیوانی دەکرێن

ئیعتیماد

  • لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوزدا کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ئێران 34 هەزار ملیارد تومەن زیانیان کردووە
  • هۆکاری نەبوونی ئاسایش لە سیستان و بەلووچستان، پشتگوێخستن و نەبوونی پلانی ئابووری و هەژاریی خەڵکی ناوچەکەیە
  • بۆ گۆڕینی سەرچاوە نەوتی و گازییەکان بە سەرمایەی جێگیر، دەرفەتێکی ئەوتۆ بەدەستەوە نەماوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button