عێراق و فەرەنسا لێکتێگەشتنێکیان سەبارەت بەگەشەپێدانى ئابووریی نێوانیان واژۆکرد

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • حوسییەکان گوێ بە هۆشدارییەکان نادەن و هێرشدەکەنە سەر دوو کەشتى
  • جەنگ چڕ دەبێتەوە و ئیسرائیل رێگەیەکی مرۆیی بۆ خەڵکی غەزە دەکاتەوە
  • تاڵیبان و ئەمریکا رێککەوتنێکى تازەیان سەبارەت بە دەستگیرکراوە ئەمریکییەکان واژۆکرد

زەمان

  • عێراق و فەرەنسا لێکتێگەشتنێکیان سەبارەت بەگەشەپێدانى ئابووریی نێوانیان واژۆکرد
  • ماکرۆن: ئەندامێتى ئۆکراین لە یەکێتیى ئەوروپا زۆر دوورە
  • سودانى بۆ وەزیری دەرەوەى بەریتانیا: پابەندین بە پارێزگاریی نێردە دبلۆماسییەکان و بەدواداچوون بۆ هێرشبەران

ریازی سعودی

  • مەحمود عەباس: غەزە بەشێکى دانەبڕاوە لە جەستەى دەوڵەتى فەلەستین
  • سعودییەو ئێران: پێکەوە پشتیوانى لە گەلى فەلەستین دەکەین بۆ بەدەستهێنانى مافى چارەى خۆنوسین
  • لە ساڵی 2024 خواستى نێودەوڵەتى لەسەر نەوتى رۆژانە بەرزتر دەبێتەوە

دەستور

  • قەبارەى تاوان و تێکدان لە غەزە وێنەى نییە و کەس بەرگەى ناگرێت
  • وەزیری وڵاتانى لوتکەى عەرەبی: پشتیوانى ئیسرائیل ناکەین لە دژى غەزە
  • رێژەیەکی زۆرى مادەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیرا، کە لەسوریاوە هاتبووە ئوردن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

 

  • وڵاتانی رۆژئاوا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەستگرتن بەسەر سامانی روسیا و ناردنی بۆ ئۆکراین
  • چین لەڕێگەی سیخوڕەکانییەوە لەگەڵ سیاسەتمەدارێکی بەلجیکی هەوڵیداوە کاریگەریی لەسەر بڕیارە سیاسییەکانی ئەوروپا دروست بکات
  • بەهۆی مەترسیی هێرشی حوسییەکانی یەمەنەوە، دوو کۆمپانیای گەورەی کەشتیوانی گەشتەکانیان لە دەریای سوردا راگرت

واشنتن پۆست

 

  • سوپای ئیسرائیل بە هەڵە سێ بارمەتەی وڵاتەکەی لە غەزە کوشت
  • لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا تائێستا جیاکاری رەگەزیی بەدی دەکرێت
  • چوونی ئۆکراین بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا گۆڕانکاریی ریشەیی لە جوڵەکانی یەکێتییەکەدا دەکات

ژاپۆن تایمز

 

  • رەنگە لوتکەی کەشوهەوای COP 28 گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەساتی گەرمبوونی جیهاندا نەکات
  • بەهۆی سکانداڵێکی داراییەوە، رێژەی لایەنگیریی بۆ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، فۆمیۆ کیشیدا، بەشێوەیەک دابەزیوە، پێشتر هاوشێوەی نەبووە
  • پەتای وەرزیی لە ژاپۆن بەشێوەیەک بەرزبووەتەوە لە 10 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە

عەرەب نیوز

 

  • هێزەکانی ئیسرائیل بە هێرشەکانیان فشاری زیاتر لەسەر غەزە دروستدەکەن و لە ئۆرشەلیمیش چەندین موشەکی حەماس بەرپەرچدرانەوە
  • هێرشی موشەکیی حوسییەکانی یەمەن دوو کەشتییان لە رێڕەوی دەریای سوردا کردە ئامانج
  • سعودیە و ئێران پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی پەکین، کە تێیدا بەڵێنی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دابوو

 

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

 

  • بایدن به‌ ئه‌رێنی له‌ پرسی ئێف16 ده‌ڕوانێت و ئاماده‌یه‌ هه‌ر جۆره‌ پێشنیازێک ئاڕاسته‌ی كۆنگرێس بكات
  • سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توركیا ده‌ڵێت، بەهۆى گرانی، خانوویان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ و لای دایكین
  • زانكۆی هاتای سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستانی 39 مامۆستا، له‌ 2023دا 143 توێژینه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

سۆزجو

 

  • له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دوای هه‌ڵبژاردندا به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌ خۆراكییه‌كان نرخیان دوو هێنده‌ بووه‌ته‌وه‌
  • وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت، پاسه‌وانێكی موراد قه‌ره‌یڵانیان كوشتووه‌
  • ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی برده‌ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌جیاتی خواردن ئۆتۆمبێلی تۆگی پیشاندان

جمهورییه‌ت

 

  • هێڵی هه‌ژاریی خێزانێكی چوار كه‌سی بریتییه‌ له‌ 47 هه‌زار و 544 لیره‌ و چوار هێنده‌ی كه‌مترین مووچه‌یه‌
  • دادگای ده‌ستووریی تورکیا رایگه‌یاند، رێگری له‌ كرێكاران له‌ 1ـی ئایاردا له‌ ته‌قسیم پێشێلكاریی مافه‌كانیانه‌
  • بنبه‌ستی شوێنی مانه‌وه‌؛ زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی زستاندا له‌ خێوه‌تدا ده‌ژین

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

 

  • دیسان كانزا، دیسان مه‌رگ؛ له‌ داڕمانی كانێكی كرۆمدا له‌ ده‌نیزلی دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا
  • وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی تورکیا له‌پێناو سه‌رمایه‌ی بیانییدا دوای ریاز، له‌نده‌ن و نیویۆرک، له‌ ئیسپانیایه‌
  • ئه‌مریكا بۆ رازیکردنى ئیسرائیل ده‌ستی به‌ گه‌شتێک كردووه‌ و نا‌تانیاهۆ سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی جه‌نگ

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button