ئەمریکا بودجەى تەرخانکراوى بەرگرى بۆ عێراق و سوریا کەمکردەوە

زووم:

کۆنگرێسى ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینى بودجەى گشتى بەرگرى بۆ ساڵى 2024 پەسەندکرد، کە بە گوێرەى بودجە پەسەندکراوەکە، پارەى تەخانکراو بۆ هەردوو وڵاتى عێراق و سوریا کەمکراوەتەوە.

کۆى گشتى بودجەکە پەسەندکراوەکە 886 ملیار دۆلارە، کە بوجەی تەرخانکراوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ عێراق 242 ملیۆن دۆلار و بۆ سوریاش 156 ملیۆن دۆلارە، کە پشکى هێزەکانى پێشمەرگە و سوریاى دیموکراتیشى تێدایە.

ئەو 242 ملیۆن دۆلارەى ئەمریکا بۆ ساڵى 2024 تەرخانکردووە بۆ عێراق، بەراورد بەمساڵ 80 ملیۆن دۆلار کەمترە، کە بڕەکەى 322 ملیۆن دۆلار بوو.

هەروەها ئەو 156 ملیۆن دۆلارشی تەرخانکردووە بۆ سوریا، بەراورد بەمساڵ 9 ملیۆن دۆلار کەمترە، کە 165 ملیۆن دۆلار بووە.

رەشنووسی ئەو بوجەیەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، کە کۆنگرێس بڕیاری لەسەرداوە و پەسەندکراوە، 3.000 لاپەڕەیەو تەنها واژۆی جۆ بایدنی ماوە، کە بۆ ساڵی داهاتوو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button