هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان قۆناغێکی نوێ بەڕووی هەژمونی ئێران لە عێراق دەکاتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

ئەلعەرەب

  • هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق قۆناغێکی نوێ دەکاتەوە بە ڕووی هەژمونی هاوپەیمانێتی ئێران لە عێراق
  •  قوتابخانە ئیسلامیەکان کاریگەری ترسناک لەسەر عەلمانیەکانی تورکیا دروست دەکەن
  • پاریس: هاوپەیمانیی مەغریب و ئیسپانیا نمونەیەکی هاریکاری هەرێمایەتی پێکدەهێنێت

عەرەبی جەدید

  • لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی میسر نرخی شتوومەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە
  • فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و چین سنوورەکانی کۆریای باشور دەبەزێنن
  • روسیا سەرۆکی هەواڵگریی ئۆکرانیا  دادگایی دەکات

شەرق ئەوسەت

  • ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر جەنگی غەزە قوڵتر دەبێتەوە
  • ئەمریکا و بەریتانیا سزا بەسەر سوپای پاسدارانی ئێراندا دەسەپێنن
  • خێزانی بارمەتە ئیسرائیلیەکان ناتانیاهۆ بە یاریکاری رۆلێت وەسف دەکەن

قودسی عەرەبی
  • ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لە دەریای سور
  • زیاتر لە 200 مامۆستا و 3714 خوێندکار لە جەنگی غەزەدا کوژراون
  •  ئیسرائیل راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە جەنگی غەزە درێژەی دەبێت تا کۆتاییهاتنی حەماس

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • سەربازانی ئۆکراین لە بەرەکانی جەنگەوە دەڵێن تا کۆتایی شەڕ لەگەڵ روسیادا بەرگریی دەکەین و لەسەرپێ دەوەستین
  • چوار کەس لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە تۆمەتی پلاندانان و بوونی پەیوەندییان بە حەماسەوە دەستگیرکران
  • دوای رەزامەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتییەکە، هەنگاریا 50 ملیار یۆرۆ هاوکاریی ئۆکراینی بڕیی

واشنتن پۆست

  • لەگەڵ خواستی دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی روسیا، ڤلادیمیر پوتین دەڵێت لە جەنگی ئۆکرایندا سەردەکەوین
  • بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەمریکا ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر بۆمبی “نائاڕاستەکراوی” لە غەزە بەکارهێناوە
  • پشکنینێکی کۆنی دی ئێن ئەی دەریدەخات لە پێشدا سەگ بۆ بەرهەمهێنانی خوریی بەخێوکراوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات چڕی شەڕەکە لە غەزە کەمبکاتەوە و کۆشکی سپی هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکان دەدات
  • بەگوێرەی راپرسییەک، رای گشتیی ئەسرائیل ناڕازین لە سیاسەتەکانی مامەڵەکردنی ناتانیاهۆ لەگەڵ جۆ بایدندا
  • سوپای ئیسرائیل خەڵاتی ئەو کەسە دەکات کە زانیارییان لەبارەی شوێنی سەرکردەی باڵای حەماس یەحیا سینوارەوە پێ بدات

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە غەزە جارێکی دیکە پچڕانەوە
  • بەهۆی هێرشەکانیانەوە بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سور، حوسییەکانی یەمەن لەژێر هەڕەشەی ئەمریکادان
  • وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لەندەنە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تاوتوێی ئاگربەست و ناردنی هاوکاریی بۆ غەزە دەکەن

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • جه‌هه‌په‌ 227 كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان راگه‌یاند و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له‌ ئه‌سته‌نبوڵ و مه‌نسور یاڤاش له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رۆكی شاره‌وانین، خۆیان کاندیدکردەوە
  • ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی له‌ میانی قسه‌كردن له‌ په‌رله‌مان جه‌ڵته‌ لێیدابوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
  • تەندروستیی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی پێیه‌؛ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئاك پارتی، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خۆڕایی قورسكردووه‌، له‌ ئه‌سته‌نبوڵ 54 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی و 164 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌ن

سۆزجو

  • ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له‌ ئوسترالیا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام بوو، دوو ساڵ زیاتره‌ له‌ توركیا كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی ده‌كات
  • ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ر له‌ مردنی گوتی: ده‌سه‌ڵات له‌ توركیا هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ئیسرائیله‌
  • كه‌ستانه‌فرۆشێك له‌ تۆكات دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی زۆری بۆ هێنا عه‌ره‌بانه‌كه‌ی لابه‌رێت، خۆی سووتاند

حوڕییه‌ت

  • ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و وازهێنان له‌ ریزه‌كانی ئیی پارتی به‌رده‌وامه‌، ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌ ده‌كات، یان واز ده‌هێنێت یان دوور ده‌خرێته‌وه‌
  • داوای 13 ساڵ زیندانییكردن بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌گوجو ده‌كرێت كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان و به‌ بۆكس لێیدا
  • ئه‌ردۆغان و بایدن یه‌ك كاتژمێر به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد، سه‌ركۆماری توركیا داوای كرد ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ پشتیوانییه‌كانی بۆ ئیسرائیل رابگرێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • خاڵی هاوبه‌شی 100 ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزان و كه‌سایه‌تی له‌ توركیا: كرێی كه‌م، پێشێلكردنی سه‌لامه‌تی كاركردن، وه‌رگرتنی هاندان و ته‌نده‌ری گشتیی له‌ ده‌سه‌ڵات، لێخۆشبوون له‌ باج
  • ئیسرائیل ئه‌مجاره‌ ره‌فه‌حی كرده‌ گۆمی خوێن و ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی كوژران
  • رۆژنامه‌وانێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا كه‌ له‌ رۆژی ئازادیی رۆژنامه‌وانییدا ده‌ستگیركرابوو، دوای حه‌وت مانگ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا بڕیاری ئازادكردنی درا

هەواڵی زیاتر

Back to top button