هودا پار: بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنی ئەردۆغان

زووم:
پارتی دۆزی رەوا (هودا پار)، کە پارتێکی سیاسی کوردییە لە باکووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی داهاتوو پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەگای سەرەکی ئاک پارتی لە ئەنقەرە، پێشوازی لە زەکەریا یەپجیئۆغڵو سەرۆکی پارتی دۆزی رەوا کرد، کە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئەردۆغان بووە و ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە.

پاش کۆبوونەوەکە، زەکەریا یەپجیئۆغڵو رایگەیاند، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئازاری 2024 بوو، پرەنسیب و خواستی پارتەکەمان ئەوەیە، کە پشتیوانی لە ئاک پارتی و هاوپەیمانێتی کۆماری بکەین.

هودا پار لە باکووری کوردستان بە “حیزبوڵای کوردی” ناودەبرێت، لە ساڵی 2013 دامەزراوە و لە هەڵبژاردنی پێشووی تورکیا پشتیوانی لە ئەردۆغان کرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button