داوا دەکرێت یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکرێتە ناچاری بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • تەنها 20%ـی بوجەى ئەمساڵی عێراق خەرجکراوە
  • وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق ساڵی داهاتوو پێشینەى خانووبەرە بۆ 100 ملیۆن دینار بەرزدەکاتەوە
  • پسپۆڕانى ئابوری داوا دەکەن یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەتیش بکرێتە ناچار کە ژمارەیان شەش ملیۆن کەسە

قودسی عەرەبی

  • 160 پێشێلکاری و تاوان بەرامبەر رۆژنامەنوسانى فەلەستین کراوە و بەهۆیەوە 16 رۆژنامەنوس کوژراون
  • ژمارەى کوژراوانى کەرتى غەزە گەیشتە 18 هەزار و 250 کەس
  • واشنتۆن گومان دەکات ئیسرائیل چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوی لە جەنگی غەزە بەکارهێنابێت

 

عەرەبی جەدید

  •  ئیسرائیل بارمتە فەلەستینییەکان وەک قەڵغانى مرۆیی بەکاردەهێنیت تا پشتیوانى و پێشڕەوى هێزەکانى بۆ خانیونس دەستەبەر بکات
  • دادگای باڵای هیندستان خۆبەڕێوەبەریی کشمیر رەتدەکاتەوە و بڕیارەکەشی چەسپاند

جەریدە

  • لوبنان و فەلەستین وەک پشتیوانی و ناڕەزایی دۆخی غەزە، باڵیۆزخانەکانیان داخست
  • کوەیت 10 تۆن هاوکاری زستانەی گەیاندە باشوری کەرتى غەزە
  • کێشەى فەلەستین پێشەنگی کاری ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤە لە کوەیت

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • رەشنوسی رێککەوتننامەی لوتکەی کەشوهەوای COP28 بە لاواز و بەشنەکردوو دادەنرێت بۆ چارەسەری پرسی گەرمبوونی جیهان
    ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خواستێکی نا ئومێدکەری هەیە بۆ رێگریی لە شكستهێنانی پرۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا
    ئوسترالیا، ئەمریکا و بەریتانیا رێکەوتننامەی کەشوهەوا واژۆ ناکەن، چونکە بڕگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت لە پرۆژەیاکە دەرهێنراوە

واشنتن پۆست

  • دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێت بە خێرایی پێداچوونەوە بە داوایەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەدا دەکات کە بۆ لێپێچینەوە لێی داوای پارێزبەندیی کردبوو
  • میسرییەکان لە ئێستادا خەریکی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیانن و رەنگە بۆ سێیەم جار ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ درێژبکەنەوە
  • لەگەڵ خراپتربوونی رەوشی مرۆیی غەزە، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆسەر حەماس بەردەوامە

ئۆرشەلیم پۆست

  • لە سەردانێکیاندا، بەرپرسانی باڵای ئەمنیی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی خان یونسی باشوری غەزە کۆبوونەوە
  • ئیسرائیل گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەزە خێراترکردووە و نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکات
  • تاران هۆشداریی ‘تەقینەوەی’ دۆخەکە دەدات ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت

عەرەب نیوز

  • نێردەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانێکیاندا بۆ سنوری رەفەح لە غەزە داوای وەستانی شەڕ دەکەن و دەڵێن ئیتر بەسە
  • لایەنە شەڕکەرەکانی سودان ئاوی سارد بە هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوانیاندا دەکەن و لەباریان دەبەن
  • لەگەڵ نزیکبوونەوەیدا، لوتکەی کەشوهەوای COP28 زیاتر لە 83 ملیار دۆلار بۆ روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخاندەکات

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • دوای گوته‌كانی تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكی پارتی ده‌م له‌ په‌رله‌مان به‌ زمانی كوردی، باخچه‌لی وه‌ك ئاماژه‌ بۆ دۆسیه‌ی داخستنی پارته‌كه‌، داوا ده‌كات دادگای ده‌ستووریی خاوه‌نداریی له‌ توركیا بكات
  • ئه‌ردۆغان كه‌مپینێك بۆ ده‌ستگرتن به‌ ئاوه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ ژێر ناونیشانی “تۆش ببه‌ به‌ دڵۆپێك” راده‌گه‌یه‌نێت
  • به‌پێی ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركیا رێژه‌ی بێكاری له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا 8.5% بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2012ـەوە تائێستا نزمترین رێژه‌یه‌

سۆزجو

  • ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2024ـی وڵاته‌كه‌ی كه‌ دوێنێ ده‌ست به‌ تاوتوێكردنی كرا له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ هاووڵاتی هه‌ژارتر ده‌كات
  • له‌نێو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كه‌ دوێنێ ده‌ستیكرد به‌ كاره‌كانی و ئاستی كه‌مترین مووچه‌ دیاری ده‌كات ته‌نها چوار كرێكار هه‌ن، لیژنه‌كه‌ مووچه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س كه‌ به‌ كه‌مترین مووچه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2024 دیاری ده‌كات
  • قه‌لێكی چوار بۆ پێنج كیلۆیی بۆ سه‌ری ساڵ كه‌ پارساڵ به‌ 800 بۆ 900 لیره‌ بوو ئێستا به‌ 1.800 لیره‌یه‌، به‌و نرخه‌ هه‌ر دوو خێزانێك ده‌توانن یه‌ك قەل بكڕن

جمهورییه‌ت

  • له‌ هاتای حكومه‌ت ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 207 هێكتار له‌ موڵكی هاووڵاتییاندا له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ و موڵكه‌كان وه‌ك ناوچه‌ی یه‌ده‌گ راگه‌یه‌ندراون
  • تاڵیبان داوای له‌ توركیا كردووه‌ مۆڵه‌تی كاركردن بداته‌ ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ن
  • له‌ رامه‌ڵا وه‌ك هاوسۆزیی و پشتیوانیی بۆ غه‌ززه‌ مانگرتنی گشتیی راگه‌یه‌ندرا

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • وه‌زیری كار ده‌ڵێت نه‌مانهێشتووه‌ كرێكاره‌كانمان بكه‌ونه‌ ژێر فشاری هەڵئاوسان به‌ڵام ئاماره‌كان پێچه‌وانه‌ن، له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ كه‌مترین مووچه‌ كارده‌كه‌ن له 20%ـه‌وه‌ بۆ 40% زیادیكردووه‌
  •  به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كه‌ دوێنێ جێگری سه‌رۆکكۆمار له‌ په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد، 657 ملیار لیره‌ی باجی دامه‌زراوه‌كان له‌ خاوه‌نكاران وه‌رناگیرێت
  • ده‌سه‌ڵات ئه‌و ناوچانه‌شی كه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه‌ وه‌ك ناوچه‌ی یه‌ده‌گ راده‌گه‌یه‌نێت و دانیشتوانه‌كه‌ی ناچار ده‌كات به‌ جێهێشتنی

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • رەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتووی حکومەتەکەی رەئیسی ناڕوونترین رەشنووسە لە 100 ساڵی ڕابردووی بودجە لە ئێراندا
  • پەرلەمان بە هۆکاری “ناڕوون”ی لە هەندێک لە بڕگەکانی رەشنووسی بودجەی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو، بە گومانەوە لێی دەڕوانێت و ئەگەری پەسەندنەکردنی هەیە
  • سفرەی بنەماڵەکانی ئێران بە هۆی گرانییەوە تا دێت بچووکتر دەبێتەوە

 

شەرق

  • رێککەوتنی ناوەکیی ئێران وەک لاشەیەکی بێگیان وایە و ساڵی 2024یش زیندوو نابێتەوە
  • ئێران پارەیەکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی داون سیندرم نییە و نەخۆشەکان سکاڵایان بردووەتە لای کۆشکی سەرۆککۆماری
  • شوێنپێی منداڵانی بەرپرسە باڵاکانی حکومەت لە دۆسییەی گەندەڵییە چوارد میلیار دۆلارییەکەدا دەردەکەوێت

جمهوریی ئیسلامی

  • گەمارۆکان زۆرترین قورساییان خستووەتەسەر نەخۆشەکان و دەرمانی زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە ئێران دەستناکەوێت
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، کەس ناتوانێت وەها گەندەڵییەکی گەورەی نزیک بە چوار ملیار دۆلاری ئەنجام بدات و دەستی لە حکومەتدا نەبێت
  • باڵوێزی پێشووی ئێران لە مۆسکۆ دەڵێت؛ قسەکانی پۆتین بەرامبەر بە رەئیسی ئامانجدارانە و نزیک بە بێڕیزیکردن بوون

ئەبرار

  • سەرچاوەی گەندەڵی لە ئێران لەنێو بەرپرسە دەوڵەمەندەکاندایە کە لە دەوڵەت و حکومەتیش گەورەترن و کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکات
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئێران رێککەوتنی ناوەکی ژمارە دوو بە پێویست نازانێت و ئەو رێککەوتنەی واژۆیان کردووە کۆمەڵێک ئەرکی بۆ لایەنەکان دیاریکردوە کە پێویستە جێبەجێ بکرێن
  • دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکان دەستەوداوێنی هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی وڵات و هاوسەری سەرۆکۆماری پێشووتری ئەمریکا، بیل کلینتۆن دەبن

هەواڵی زیاتر

Back to top button