مامۆستایانى سلێمانى بۆ وەرزی دووەمی خوێندنیش سوورن لەسەر درێژەپێدانى بایکۆت

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئوستورالیا کار بۆ کەمکردنەوە ژمارەى پەنابەران دەکات و لە دوو ساڵی داهاتوودا ژمارەى وەرگرتنى خوێندکار و کرێکارى ئاسایی کەمدەکاتەوە
  • باشوورى غەزە دەسوتێت و ئەنجومەنى ئاسایشیش هیچى پێناکرێت
  • نێرگز محەمەدیی پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتى: گەلانى ئێران خەبات لەپێناوى مانەوەدا دەکەن

سەباح

  • سودانى: ئەمڕۆ جەنگی ئاوەدانکردنەوە و بونیات نانەوە و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی دەکەین
  • مامۆستایانى سلێمانى و دەوروبەریی، بۆ وەرزی دووەمی خوێندنیش سوورن لەسەر درێژەپێدانى بایکۆت
  • ئەوروپییەکان ترسیان لە داڕمانى ناتۆ هەیە، ئەگەر ترەمپ سەربکەوێتەوە

زەمان

  • ناتانیاهۆ بەتەلەفۆن نیگەرانى خۆی بە ڤلادیمێر پوتن گەیاندووە سەبارەت بە دژایەتى تەلئەبیب و هاوپەیمانێتى لەگەڵ ئێران
  • ئیسرائیل دەوروبەرى دیمەشقی بۆردومان کردووە و بەرپرسانى سوریاش دەڵێن، زیانى ماددییان گەیاندووە
  • تیمێکی تایبەتى بەدواى موشەکهاوێژەکانەوەن و هەولێریش نیگەرانە لە چەند بارەبوونەوەیان

عەرەبی جەدید

  • دەستگیرکراوەکانى غەزە، ئیسرائیلیەکان لەبەرچاوماندا خەڵکیان دەکوشت و سوکایەتییان پێدەکردین
  • لەبەردەوامى جەنگی غەزەدا، مەترسی دەرکردنى خەڵکەکەى بەرەو میسر لە ئارادایە
  • لە کێشەى لابردنى حەلبوسیدا؛ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ناونیشانى ئاڵۆزییە سیاسیەکانى ئێستاى عێراقە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • لایەنە رکابەرەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەهۆی پرسی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا، مەترسی بۆ دەسەڵاتی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران دروستدەکەن
  • غەزە زۆر ساردە و زستان و نەخۆشی خەریکە بەتەواوی کۆنترۆڵی شارەکە دەگرنەدەست
  • ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بۆ شکاندنی بەربەستی ئەنجوومەنی پیران بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ وڵاتەکەی، سەردانی واشنتن دەکات

واشنتن پۆست

  • مەترسیی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییەکانی دەریای سور لە زیادبووندایە و ئەمریکاش داوای زیادکردنی هێز دەکات لە ناوچەکەدا
  • بەشێک لەو دەنگدەرانەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020دا دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ دا ئەمجارە دەنگی پێنادەنەوە
  • قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نەوت لە ئێستادا بووەتە بابەتێکی چارەنوسساز لە لوتکەی کەشوهەوادا و هەندێک وڵاتی زلهێز دژی کۆتاییهێانی دەوەستنەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • بنامی ناتانیاهۆ داوا لە چەکدارانی حەماس دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن و خۆیان بۆ یەحیا سینوار بەکوشت نەدەن
  • سوپای ئیسرائیل دەڵێت چەند ئاماژەیەک هەیە حەماس خەریکە تێک دەشکێت بەڵام هێشتا لە کۆتایی جەنگەکە دورین
  • لە رۆژی جیهانیی مامافەکانی مرۆڤدا، چالاکانان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەزە یەکدەگرن

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی ئیسرائیل و تازەکردنەوەى پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆی، ژمارەی کوژراوانی غەزە تا دێت بەرزدەبێتەوە
  • کەشتییەکی جەنگی فەڕەنسی چەند درۆنێک لە دەریای سورد دەخاتەخوارەوە
  • لوتکەی قەتەر بە جەختکرنەوە لە راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی بۆ غەزە کرایەوە

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌سته‌نبوڵ گردبوونه‌وه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی عه‌مانیه‌تیان له‌ په‌روه‌رده‌دا كرد و درووشمیان بۆ توركیایه‌كی دیموكراتی گوته‌وه‌
  • له‌ قۆنیا كچێكی 13 ساڵان له‌ كوڕێک كه‌ 15 ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تره‌ ماره‌كرا، دیمه‌نه‌كانی ماره‌كردنه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌
  • ئه‌مریكا دوای رێگرییكردن له‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌، 12,000 هه‌زار گوله‌ی تانكی بۆ ئیسرائیل ره‌وانه‌كرد

حوڕییه‌ت

  • خوێناوییترین جه‌نگ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20ـه‌وه‌، رۆژنامه‌ی هائارتزی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌ 61%ـى كوژراوه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان مەدەنین
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌: له‌و كاته‌وه‌ی به‌ په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوم، له‌ میوانخانه‌كانی پارته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه‌
  • ماتۆڕسواره‌كان له‌پێناو ئه‌و هاوپیشه‌یه‌یاندا كه‌ كوڕی سه‌رۆكی سۆماڵ لێیدا و كوشتی، به‌ ماتۆڕسكیله‌كانیانه‌وه‌ چوونه‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد

سۆزجو

  • وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا له‌ گفتوگۆدان كه‌ له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له‌سه‌ر تەلەفزیۆن گوتبوویان هاوكاریی لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌ ده‌كه‌ن و پاره‌یان نه‌داوه‌ كه‌ بڕی 30 ملیار لیره‌یه‌
  • سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، كارمه‌ند، كرێكار و خانه‌نشینی برسیكرد، چه‌ندین ساڵه‌ كه‌مترین مووچه‌ هه‌میشه‌ له‌ژێر سنووری برسێتییه‌وه‌ بووه‌، مووچه‌ی خانه‌نشین دووجار له‌ژێر سنووری برسێتییه‌وه‌یه‌
  • وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ داوا له‌ خوێندنگه‌كان ده‌كات بەگوێرەى نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • هه‌زاران هاووڵاتی دژی دواكه‌وتوویی و سه‌پاندنه‌ ئاینییه‌كان، دوای بانگه‌وازی رێكخراوه‌ عه‌له‌وییه‌كان گردبوونه‌وه‌ و داوای په‌روه‌رده‌ی عه‌لمانی و ژیانی مرۆڤانه‌یان كرد
  • ئه‌مڕۆ دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دیارییكردنی كه‌مترین مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ بۆ بڕێكی نزیک له‌ سنووری برسێتی ده‌كات، كرێكاران ده‌ڵێن به‌و بڕه‌، سێ كه‌سیش له‌ خێزانێكدا كاربكات، ناتوانێ بژێوی دابین بكات
  • له‌ كاتێكدا كه‌ داوا ده‌كرێت بایكۆتی ئیسرائیل بكرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌ستێكی به‌ بڕی چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كردبێت كه‌ به‌ ئاشكرا پشتیوانیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن
  • له‌ زۆنگوڵداک دوو كه‌س به‌هۆی داڕمانی خانووه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ گیانیان له‌ده‌ستدا و 21 كه‌سی دیکە له‌ هه‌مان شار برینداربوون

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • حکومەتى ئێران هیچ پلانێکی بۆ پێشگیری لە گەندەڵی لە دامودەزگاکانی خۆیدا نییە
  • بودجەی ئەمساڵی ئێران 500 هەزار میلیار تومەن کەمی هەیە، کە بەرهەمی لێکدانەوەی هەڵەی کارناسان لە سەرچاوەکانی داهاتە
  • هێڵی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان تاران و ریاز بە فەرمی دەکرێتەوە

کەیهان

  • دەوڵەتی پێشووی حەسەن روحانی گەندەڵییەکانی دادەپۆشی و دەوڵەتی ئێستای رەئیسی لێبڕاوانە دژی گەندەڵییە
  • وڵامی یەمەن بە هەڕەشەکانی ئەمریکا: “ئەوە عەرز و ئەوەش مەیدان، چیتان لەدەستدێت بیکەن”
  • پوتین ئامادەی بیستنی راگەیاندنی شکستی رۆژئاوا لە شەڕی ئۆکراینە

ئێعتماد

  • دەوڵەتی رێفۆرمخواز بەرنامەی شەڕی لەگەڵ تاڵیبان نەبوو، بەڵام سوپا دەیەویست وڵات تووشی شەڕ بکات
  • گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتوو لێڵ و ناڕوونە، وڵات تووشی داتەپین دەکات
  • گۆترێس، سکرتێری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، مافی ڤێتۆی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە، شورای ئەمنیەتی ئیفلیج کردووە

هەمشەهری

  • دۆسیەی چوار کەسی تۆمەتبار بە دەستێدابوون لە کوشتنی دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی، داریوش مێهرجویی و هاوسەرەکەی درایە دادگا
  • سوپاى ئێران پەردەی لەسەر درۆنێکی تازە بەناوی (کەڕاڕ) لادا، کە دەتوانێت بە دووریی 500 کیلۆ مەتر ئامانجەکەی بپێکێت
  • تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران 12% زیادیان کردووە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button