ئەوانەی هێرشیان کردەسەر بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە “جلی مەدەنییان” لەبەردابووە

دوو پۆلیس برینداربوون

سەرلە بەیانی ئەمرۆ چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە لە سلێمانی و دوو پۆلیس بریندار بوون، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

شادۆست فەرهاد، پەیامنێری زووم لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی، ئەوانەی هێرشیان کردووەتەسەر بنکەکە سێ کەس بوون و ئەندامی هێزێکی سەربازین، پێشتر یەکێکیان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی لە بنکەکەدا دەستیبەسەرداگیراوە، ئەمڕۆ فیتەرێکیان هێناوە بۆئەوەی چاکی بکەنەوە، بەڵام لەلایەن کارمەندانی بنکەکەوە رێگرییان لێکراوە و لە ئەنجامدا دەمەقاڵی لە نێوانیان دروست بووە.

هەرچەندە زووم زۆر هەوڵی دا لێدوانی فەرمی وەربگرێت، بەڵام بەرپرسانی بنکەکە رەتیانکردەوە لێدوان بدەن و سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

لە بارەی دۆخی تەندروست بریندارەکان، پەیامنێری زووم قسەی لەگەڵ چەند سەرچاوەیەک کرد و رایگەیاند، “دۆخی تەندروستیی بریندارەکان باشە و برینەکانیان سووکە.”

خەسرەو، دوکاندارێکی نزیک بنکەکەیە و شایەتحاڵی رووداوەکەیە، ئەو لە راستەوخۆیەکی زوومدا گوتی، “گووێم لە دەنگی فیشەک بوو کە هاتمە دەرەوە بینیم چەند کەسێک دەمەقاڵەیانە دەمانچەی بە دەستەوە بوو دوای ئەوەی چەند فیشەکێکی تەقاند رایانکرد، بینیم یەکێک لە کارمەندەکان دەستی بە قاچیەوە گرتبوو وادیار بوو بریندار بوو.”

گوتیشی، رووداوەکە نزیکی کاتژمێر دەی بەیانی بوو، سێ کەس بوون و چەکدارەکان جلوبەرگی مەدەنیان لەبەردا بوو، ئۆتۆمبێلێکیان پێبوو دووری بنکەی پۆلیس رایانگرتبوو.

بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە لە سلێمانی.. وێنەگر: شادۆست فەرهاد

هەواڵی زیاتر

Back to top button